كۆی گشتی: 50
پۆلێنكردن
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت خانمان
لیزبێرن یان لیسبێرن (بە ئینگلیزی: Lisburn، بە عەرەبی: ليسبورن، بە ئێرلەندی: Lios na gCearrbhach)، شارێکە لە باکووری ئیرلەندای باکوور. ١٣ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای ناوەندی شاری بێڵفێستەوە دوورە، لەسەر ڕووباری لاگان، کە سنووری نێوان هەرێمی ئەنتریم و هەرێمی داون پێکدەهێنێت
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت خانمان
سان جۆز (بە ئینگلیزی: San Jose یان San José، بە عەرەبی: سان خوسيه)، شارێکی سەرەکییە لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا، ئەم شارە ناوەندی کولتووری، دارایی و سیاسی دۆڵی سلیکۆنە و گەورەترین شارە لە باکووری کالیفۆرنیا هەم لەڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە و هەم لەڕووی ڕووبەرەوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت خانمان
هاوستۆن (بە ئینگلیزی: Houston، بە عەرەبی: هيوستن)، قەرەباڵغترین شاری ویلایەتی تەکساسە، چوارەم قەرەباڵغترین شاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، قەرەباڵغترین شاری باشووری ئەمریکا و شەشەم قەرەباڵغترین شاری باکووری ئەمریکایە و ژمارەی دانیشتووانەکەی لە ساڵی ٢٠٢٠ـدا ٢٫٣٠٤٫٥٨٠ کەس بوو
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت خانمان
داڵاس (بە ئینگیزی: Dallas، بە عەرەبی: دالاس)، سێیەم گەورەترین شاری ویلایەتی تەکساس و گەورەترین شاری گەورەناوچەی داڵاس و فۆرت وۆرسە کە چوارەم گەورەترین گەورەناوچەیە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. شاری داڵاس دەکەوێتە ناوچەی باکووری تەکساس
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت خانمان
سان ئانتۆنیۆ (بە ئینگلیزی: San Antonio، بە عەرەبی: سان أنطونيو)، بە فەرمی شاری سان ئانتۆنیۆ، حەوتەم قەرەباڵغترین شارە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دووەم گەورەترین شارە لە باشووری ویلایەتە یەکگرتووەکان، هەروەها دووەم قەرەباڵغترین شاری ویلایەتی تەکساسە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت خانمان
گالڤێستۆن یان گالڤێستن (بە ئینگلیزی: Galveston، بە عەرەبی: غالفستون)، شارێک و هاوینەهەوارێکی کەنار دەریا و بەندەرێکە لە کەنارەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی تەکساس کە دەکەوێتە دوورگەی گالڤێستۆن و دوورگەی پلیکان لە ویلایەتی تەکساس لە ئەمریکا.
خانمان پایتەختەکان
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت خانمان
برازاڤیل (بە ئینگلیزی: Brazzaville، بە عەرەبی: برازافيل)، پایتەخت و گەورەترین شاری کۆماری کۆنگۆیە. ئەم شارە ناوەندی دارایی و کارگێڕی وڵاتەکەی پێک دەهێنێت، دەکەوێتە لای باکووری ڕووباری کۆنگۆ، بەرامبەر کینشاسای پایتەختی کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ
خانمان وڵاتەکان
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت خانمان
کووبا یان کوبا (بە ئینگلیزی: Cuba، بە عەرەبی: کووبا، بە ئیسپانی: República de Cuba، بە فەرمی کۆماری کووبا)، وڵاتێکی دوورگەییە و لە کۆمەڵە دوورگەیەک پێکهاتووە. کووبا دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی نیمچە دوورگەی یوکاتان لە مەکسیک، باشووری هەردوو ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا و باهاماس
خانمان پایتەختەکان
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت خانمان
تبلیس یان تبلیسی (بە ئینگلیزی: Tbilisi، بە جۆرجی: თბილისი، بە عەرەبی: تبلیسی، لە هەندێک زماندا هێشتا بە ناوەکەی پێش ساڵی ١٩٣٦ ناسراوە تیفلیس (Tiflis)، پایتەخت و گەورەترین شاری جۆرجیایە، دەکەوێتە ڕۆخی ڕووباری کورا
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت خانمان
فیلادێلفیا یان فیلی (بە ئینگلیزی: Philadelphia یان Philly، بە عەرەبی: فيلادلفيا)، گەورەترین شاری کۆمۆنوێڵتی پێنسیلڤانیایە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ئەم شارە شەشەم گەورەترین شاری ئەمریکا و ٦٨هەم گەورەترین شاری جیهانە