پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
گهورهترین ئینسكلۆپیدیای كوردی
پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
كۆی گشتی: 198
پۆلێنكردن
ئهلف و بێ
بهروار
پارتی دیموکراتی ئەمریکی
خانمان
حیزب و ڕێکخراوەکان
حیزبی دیموکراتی ئەمریکا (بە ئینگلیزی: Democratic Party، بە عەرەبی: الحزب الديمقراطي) یەکێکە لە دوو پارتە سیاسییە گەورەکانی ئەمریکا شانبەشانی حیزبی کۆماری. پارتی دیموکراتی ئێستا سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پارتی کۆماری دیموکراتی تۆماس جێفرسۆن و جەیمس مادیسۆن
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان - پژاک
خانمان
حیزب و ڕێکخراوەکان
حیزبێکی سیاسیی چەپگەرایی ئاپۆیستە کە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا چالاکی دەکات. ئەم حیزبە خاوەنی باڵێکی چەکدارە کە یەکێنەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان (یەرەکە) ناو نراوەتەوە و لە بنکە سەرەکییەکەی لە باکووری عێراق (باشووری کوردستان) دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران خەباتی چەکدارانە دەکات.
پارتی کۆماریی ئەمریکی
خانمان
ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان
پارتی کۆماری یان حیزبی کۆماری (بە ئینگلیزی: Republican Party، بە عەرەبی: الحزب الجمهوري) کە پێشتر بە پارتی کۆنی مەزن (بە ئینگلیزی: Grand Old Party، بە عەرەبی: الحزب القديم العظيم) ناودەبرا. یەکێکە لە دوو پارتە سیاسییە گەورەکەی ئەمریکا هاوشانی ڕکابەرە سەرەکییەکەی کە حیزبی دیموکراتە.
پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)
خانمان
حیزب و ڕێکخراوەکان
دواى کۆچى دوایی دامەزرێنەرى هەندێکجار لە حکومەتدا بووە و چەند جارێکیش لەدەرەوە حکومەت، گەورەترین پارتى نەیارى پارتى داد و گەشەپێدانە ولە هەڵبژاردنەکانى ٢٠١٥ لەدواى پارتى داد و گەشەپێدانەوە هات. بەهۆى داکشانى جەماوەرێتى پارتى چەپی دیموکراسی و CHP
پارێزگای کرماشان
خانمان
شار و هەرێمەکان
پارێزگای کرماشان یان کرمانشاه (بە فارسی: استان کرمانشاه، بە ئینگلیزی: پارێزگای کرماشان) یەکێکە لە پارێزگاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لە بنەڕەتدا پارێزگایەکی کوردستانی گەورەیە، حەڤدەیەمین گەورەترین پارێزگای ئێرانە و زۆرینەی دانیشتوانی کوردن کە بە ڕێژەی زیاتر لە %٩٢ دادەنرێن.
پاکستان
خانمان
وڵاتەکان
پاکستان کە ناوە فەرمییەکەی دەبێتە کۆماری ئیسلامی پاکستان (بە ئینگلیزی: Pakistan)، یەکێکە لە وڵاتەکانی جیهان و وڵاتێکی ئیسلامییە و دەکەوێتە ناوەڕاستی کیشوەری ئاسیا، ناوەکەی بە واتای "زەوی پاک" دێت، ژمارەی دانیشتوانی لە ساڵی ٢٠٢١ دەگاتە زیاتر لە ٢٢٥ ملیۆن و ٦٥٠ کەس.
پایتەختی زیمبابۆی کوێیە؟
خانمان
پایتەختەکان
هاراری یان هەراری (بە ئینگلیزی: Harare، بە عەرەبی: هراري)، پایتەخت و قەرەباڵغترین شاری کۆماری زیمبابۆیە. ڕووبەری جوگرافیی سنووری ئەم شارە 940 کیلۆمەتر دووجایە، ژمارەی دانیشتووانەکەی لە سەرژمێری ساڵی 2012ـدا 2.12 ملیۆن کەس بوو.
پراگ
خانمان
پایتەختەکان
پراگ یان پڕاگ (بە ئینگلیزی: Prague، بە عەرەبی: براغ) گەورەترین شار و پایتەختی کۆماری چیکە، پایتەختی مێژووی ئیمپڕاتۆری بۆهیمیا بوو، لەسەر ڕووباری ڤلتاڤایە و نزیکەی ١.٣ ملیۆن کەسی تێدا دەژین. ئەم شارە سەرنجڕاکێشە دەوڵەمەندە بە ئاسەواری مێژوویی و بە ناوەندی کولتووری و بازرگانی کۆماری چیک دادەنرێت.
پەرلەمانی کوردستان
خانمان
دەربارەی کوردستان
پەرلەمانی کوردستان (بە ئینگلیزی: Parliament of Kurdistan، بە عەرەبی: برلمان كردستان)، بە فەرمی بە پەرلەمانی کوردستان-عێراق یان ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردستان-عێراق دەناسرێت. ئەنجوومەنی نوێنەرانی دانیشتوانی ھەرێمی کوردستان و ھێزی یاسادانەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە.
پەکین
خانمان
پایتەختەکان
پەکین (بە ئینگلیزی: Beijing)، پایتەختی کۆماری گەلی چینە، هەروەها قەرەباڵغترین شاری پایتەختی نەتەوەیی جیهانە، کە زیاتر لە 21 ملیۆن کەس لە ناوچەی کارگێڕی و لە ڕووبەرێکی 16,410.5 کیلۆمەتری دووجادا نیشتەجێن، ئەم شارە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتی چینەوە
‹
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
...
19
20
›