پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
گهورهترین ئینسكلۆپیدیای كوردی
پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
كۆی گشتی: 83
پۆلێنكردن
ئهلف و بێ
بهروار
چەند شێوازێکی خەوتن بۆ کەمکردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە
خانمان
تەندروستی ئافرەتان
باوەشکردنە ئەژنۆ باشترین جۆری خەوتنە کە تێیدا لەسەر لا پاڵدەکەویت و ئەژنۆت دەکەیتە باوەشت، زۆر سوودبەخشە بۆ کاتی سوڕی مانگانە چونکە فشاری ماسولکەکانی سک کەم دەکاتەوە، و ئازاریش کەمتر دەکاتەوە، هەروەها خوێنبەربوونیش کەمتر دەکاتەوە.
ژانی منداڵبوونی سروشتی
خانمان
تەندروستی ئافرەتان
بێگوومان دایکان هەمیشە قەلەقن لەماوەی دووگیانیاندا و دەترسن لە ژانی منداڵبوون و لەوەی کە ئایا چەندێک درێژە بکێشێت، منداڵدان ئەندامێکی ماسولکەییە کە بەشێوەیەکی بەهێز یارمەتیدەرە بۆ هێنانە دەرەوەی منداڵ بە ڕێڕەوی منداڵبووندا و ئەو گرژبوونانە هۆکاری ئەو هەموو ژانەیە.
شۆڕبوونەوەی مەمک
خانمان
تەندروستی ئافرەتان
شۆڕبوونەوەی مەمک (بە ئینگلیزی: Sagging breasts) لە دەستەواژەی پزیشکیدا بە (breast ptosis) ناسراوە، یەکێکە لە باوترین حاڵەتەکان لە نێو ژناندا و هۆکاری زۆری هەیە، مەمکەکان لە شانەی ماسولکەیی پێکهاتوون ئەم شانانە بە هەر هۆکارێک لەوانەیە پتەویی و ڕێکی خۆیان لەدەست بدەن و شێوەیەکی شل و شێواو دروست دەکەن
یاریی بۆڵینگ
خانمان
یاری و سەرگەرمی هەمەڕەنگ
بۆڵینگ (بە عەرەبی: بولینج، بە ئینگلیزی: Bowling) یارییەکی بەناوبانگە هەموو کەسێک دەتوانێت لە نێو هۆڵی یاریی داخراوی تایبەت ئەنجامی بدات، بەڵام تاڕادەیەک ئەم یارییە لە ئاستی پرۆفیشناڵدا وەرزشێکی قورسە، چونکە پێویستی بە بوونی گونجاندنی ماسولکەیی هەیە. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
مەگنیسیۆم (کانزای لەش)
خانمان
ڤیتامین و کانزاکان
مەگنیسیۆم (بە ئینگلیزی: Magnesium) کانزایەکی گرنگە کە ڕۆڵی هەیە لە کرداری ٣٠٠ ئەنزیمی لەشی مرۆڤدا، یارمەتیدەرە بۆ کردارەکانی ماسولکە و دەمارەکان، ڕێکخستنی پەستانی خوێن و پشتگیریکردنی سیستمی بەرگری لەشی مرۆڤ
سۆدیۆم (کانزای لەش)
خانمان
ڤیتامین و کانزاکان
سۆدیۆم (بە ئینگلیزی: Sodium) یارمەتی لەش دەدات بۆ پاراستنی هاوسەنگی شلەی لەش، هەروەها ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە کرداری ماسولکە و دەمارەکاندا. زۆربەی سۆدیۆمی لەش دەکەوێتە ناو خوێن و شلەکانی دەوری خانەکان
سورێنچک
خانمان
جەستەی مرۆڤ
سورێنچک (بە ئینگلیزی: Esophagus) ئەندامێکی ماسولکەییە کە خواردن و شلەمەنییەکان لە گەرووەوە دەگەیەنێت بە گەدە لەڕێگەی کاری ماسولکەکانەوە، یەکێک لە نیشانە باوەکانی نەخۆشییەکانی سورێنچک دڵەکزێیە، کە هەستکردنە بە سووتانەوە لە ناوەڕاستی سنگدا. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
کەمکردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە بەڕێگای سروشتی
خانمان
تەندروستی ئافرەتان
ئازاری سوڕی مانگانە یەکێکە لە کێشە باوەکانی خانمان و زۆرینەیان گیرۆدەی ئەم ئازارەن، کە بریتییە له ئازاری سک و پشت، دڵتێکچوون، کەشەنگبوونی ماسولکەکان و کۆمەڵێک ئازاری تر. ئازارەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕدرێت
بەرگریی ئەنسۆلین
خانمان
نەخۆشی شەکرە
بەرگری ئەنسۆلین (بە ئینگلیزی: Insulin resistance) کاتێک ڕوودەدات کە خانەکانی ماسولکە، چەوری و جگەر بەباشی وەڵامدانەوەیان بۆ ئەنسۆلین نەبێت و نەتوانن گلوکۆزی خوێن بۆ وزە بەکاربهێنن
زێ
خانمان
جەستەی مرۆڤ
زێ یان ئەندامی مێینە (بە ئینگلیزی: Vagina) ئەندامێکی ماسولکەییە لە ئافرەتاندا و یەکێکە لە ئەندامەکانی مێیە کۆئەندامی زاوزێ. ڕووی دەرەوەیی زێ بە موو داپۆشراوە و لینجە ماددەی پێوەیە، منداڵدان و ملی منداڵدان دەگەیەنێت بە دەرەوە و لە چەندین بەش پێکهاتووە و کۆمەڵێک فەرمانی هەیە.
‹
1
2
3
4
5
6
7
8
9
›