پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
گهورهترین ئینسكلۆپیدیای كوردی
پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
كۆی گشتی: 92
پۆلێنكردن
ئهلف و بێ
بهروار
ڤییەنا
خانمان
پایتەختەکان
ڤییەنا (بە ئینگلیزی: Vienna، بە ئەڵمانی نەمسایی: Wien)، پایتەختی نەتەوەییە و گەورەترین شارە، یەکێکە لە نۆ ویلایەتەکانی نەمسا، ڤییەنا ئاوەدانترین شاری نەمسایە و دانیشتوانەکەی نزیکەی 2 ملیۆن کەسە و 2.6 ملیۆن کەس دانیشتووی ناوچەکانی سەر بە پایتەختن
ساردکەرە
خانمان
زاراوە هەمەڕەنگەکان
ساردکەرە یان سەلاجە (بە ئینگلیزی: Refrigerator، بە عەرەبی: الثلاجة)، یەکێکە لە گرنگترین و بەسوودترین ئامێرە کارەباییەکان و ٢٤ کاتژمێر کار دەکات، لە ناوماڵ، دوکان، بازاڕ و مۆڵەکاندا هەیە، پێویستییەکی گرنگە و ئەستەمە خەڵکی بتوانن بەبێ بوونی سەلاجە لە ماڵەکانیان ژیان بەڕێبکەن
ڤینیسیا
خانمان
پایتەختەکان
ڤینیسیا (بە ئینگلیزی: Venice)، شارێکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئیتالیا و پایتەختی هەرێمی ڤێنیتۆیە، ئەم شارە لەسەر کۆمەڵە دوورگەیەک بنیادنراوە کە ژمارەیان 118 دوورگەی بچووکە و بە چەند کەناڵێک لێک جیا دەکرێنەوە و بە زیاتر لە 400 پردەوە پێکەوە بەستراون
فلۆرانس
خانمان
پایتەختەکان
فلۆرانس (بە ئینگلیزی: Florence، بە ئیتالی: Firenze)، شارێکە لە ناوەندی باکووری ئیتالیا و پایتەختی هەرێمی توسکانایە، ئەم شارە ئاوەدانترین هەرێمی تۆسکانایە، کە لە ساڵی 2013دا ژمارەی دانیشتوانەکەی 383,084 کەس بوو و زیاتر لە 1,520,000 کەس نیشتەجێی ناوچەکانی سەر بە پایتەختن
دەلهی
خانمان
پایتەختەکان
دەلهی (بە ئینگلیزی: Delhi)، بە فەرمی ناوچەی پایتەختی نەتەوەیی دەلهی شارێکه لە وڵاتی هیندستان، ئەم شارە لە ڕاستیدا لە دوو بەش پێکهاتووە: دەلهی کۆن لە باکوور کە شارێکی مێژووییە و دەلهی نوێ لە باشوور کە لە ساڵی 1947ـەوە پایتەختی وڵاتی هیندستانە
شەنگەهای
خانمان
شار و هەرێمەکان
شەنگەهای (بە ئینگلیزی: Shanghai یان Shang-hai)، یەکێکە لە چوار شارەوانێتییەکانی کۆماری گەلی چین، ئەم شارە دەکەوێتە باشووری ڕێژگەی ڕووباری یانگتسی و ڕووباری هوانگپوو دەڕژێتە ناوییەوە، لە ساڵی 2020دا ژمارەی دانیشتوانی شەنگەهای 24.87 ملیۆن کەس بوو
ساو پاولۆ
خانمان
شار و هەرێمەکان
ساو پاولۆ (بە ئینگلیزی: São Paulo)، شارێکە لە ناوچەی باشووری ڕۆژهەڵاتی بەڕازیل، لە توێژینەوەیەکدا وەکوو شارێکی جیهانی ئەلفا دیاریکراوه، شارەوانێتی ساو پاولۆ ئاوەدانترین ناوچەی جوگرافییە لە بەڕازیل، ئەمریکا، نیوەگۆی ڕۆژئاوا و نیوەگۆی باشوور
هۆنگ کۆنگ
خانمان
شار و هەرێمەکان
هۆنگ کۆنگ (بە ئینگلیزی: Hong Kong، بە چینی: 香港)، شارێک و ناوچەی کارگێڕی تایبەتی چینە لەسەر دێلتای ڕووباری پیرل لە باشووری چین، ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە زیاتر لە 7.5 ملیۆن کەسە لە نەتەوە جۆراوجۆرەکان و ڕووبەرێکی 1,104 کیلۆمەتر دووجادا
حەلەب
خانمان
شار و هەرێمەکان
حەلەب (بە ئینگلیزی: Aleppo، بە عەرەبی: ﺣَﻠَﺐ)، شارێکە لە سوریا و وەکوو پایتەختی پارێزگای حەلەب خزمەت دەکات، کە قەرەباڵغترین پارێزگای سوریایە، ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە لە ساڵی 2010دا بە 4.6 ملیۆن کەس خەمڵێنرا
ئەبووزەبی
خانمان
پایتەختەکان
ئەبووزەبی (بە ئینگلیزی: Abu Dhabi، بە عەرەبی: أَبُو ظَبْيٍ)، پایتەخت و دووەم گەورەترین شاری وڵاتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبییە لە دوای شاری دوبەیەوە، هەروەها پایتەختی ئیماراتە، شاری ئەبووزەبی دەکەوێتە دوورگەیەک لە کەنداوی فارس
‹
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
›