ناوهڕۆك
زانیارى گشتی
ناوی فەرمی: ناوچەی هۆڵەندا
کورتکراوەی ناوەکەیی: هۆڵەندا
پایتەخت: ئەمستەردام
زمان: هۆڵەندی زمانی فەرمییە، هەروەها زمانی فریزی، و زمانی تریش.
سیستەمی سیاسی: پاشایەتی دەستورییە
بەرواری سەربە خۆی: 23 ى کانونی دووەمی 1579 (جیا بوەوە لە ئیسپانیا)
دراو: یۆرۆ
جوگرافیا
شوێن: هۆڵەندا دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئەورووپاوە، لە ڕۆژهەڵاتەوە ئەڵمانیا، لە باشورەوە بەلجیکا، لە ڕۆژئاواو باکورەوە دەریای باکور دەورەى داوە.
ڕووبەر: 41,543کیلۆمەتر چوارگۆشەیە
سەرچاوەی سروشتی: نەوت، گاز، بەردی جیری، خوێ، لم، زەوی بە پیتی کشتوکاڵی.
کەش وهەوا: شێدارێکی مامناوەندە، ئاو و هەواکەی وەکو ڕۆژئاوای ئەورووپایە.
دانیشتوان
سەرژمێری دانیشتوان: لە تەموزی 2014 ژمارەی دانیشتوانی 16,877,351بووە.
ڕێژەی گەشەکردن: لە ساڵی 2014 ڕێژەکەی0,42٪ بووە.
دابەشبوونی دانیشتوانەکەی: 80,7 ٪ هۆڵەندیین، 5٪ ئەورووپی، 2,4٪ ئیندۆنیسی، 2,2٪ تورک، 2٪ سۆرینامی، 2٪ مەغریبی، 0,8٪ گەلانی کاریبی، 4,8٪ گەلانی تر.
ئایین: 28٪ ڕۆمی کاسۆلیکین، 19٪ پڕۆتستانتین، 5٪ موسڵمان، ئەوەی ماوە ئاینی ترە وەکو هیندۆسی وبت پەرستەکان.
ئابووری
کۆی داهاتی ناوخۆ: 722,3ملیار دۆلار.
داهاتی ساڵانەی تاک: 43,300دۆلارە
ڕێژەی گەشەکردن: کەمتر لە 2,5٪
ڕێژەی بێکاری: 8,3٪
ڕێژەی هەڵئاوسان: 2,5٪
قەرزی دەرەوە: 2,347تریللۆن دۆلار
گرنگترین بەرهەمەکان: پیشەسازی کشتوکاڵی، ئاسن، ئامێری کارەبایی، گەنم، پەتاتە.