ناوهڕۆك
ناساندن
نەشتەرکاری لابردنی منداڵدان (بە ئینگلیزی: Hysterectomy) بریتییە لە ڕێکرەکانی لابردنی منداڵدان کە لەوانەیە چارەسەر بێت بۆ ڕیشاڵی Fibroids، ناوپۆشی منداڵدان Endometriosis، زیادبوونی منداڵدان Uterine Prolapsed، شێرپەنجە، ئازاری درێژخایەن، یان خوێنبەربوونی زۆر بۆ ژنان ئەنجام بدرێت.
جۆرەکانی لابردنی منداڵدان
لابردنی منداڵدان بە تەواوی Totel hysterectomy: منداڵدان و ملی ڕەحم دەردەهێنرێت.
بەشێکی منداڵدان Supracervical hysterectomy: بەشی سەرەوەی منداڵدان لادەبرێت، ملی ڕەحم و هێلکەدانەکان وەک خۆیان دەمێننەوە.
ڕادیکاڵ hysterectomy: بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی ملی ڕەحم Cervical cancer بەکاردێت. و شانە زیادەکان تێکدەشکێنرێن و لادەبردرێن.
لێکەوتە و مەترسییەکان
- کاردانەوەی هەستیاری بە دەرمانەکان
- خوێنبەربوون
- کێشەی هەناسەدان
- خوێن مەیین لە خوێنبەرەکانی قاچ یان حەوز
- هەوکردن
- برینداربوونی ئەندامەکانی نزیک، لەوانە میزڵدان یان بۆرییەکانی خوێن.
- برینداربوون لە ڕیخۆڵەکان
- ئازار لە کاتی جووتبووندا
کاردانەوەکان دوای نەشتەرکاری لابردنی منداڵدان دەتوانێت جیاواز بێت بەپێی جۆری نەشتەرکارییەکەی کە ئەنجام دەدرێت. لەوانەیە نەخۆشەکان دوای نەشتەرکاری تووشی ئازار و ماندوێتی و گۆڕانکاری سۆزداری ببنەوە.