ناوهڕۆك
گرفتی بۆنی ده‌م
بۆنی ده‌م ، یه‌كێكه له‌گرفته سه‌ره‌كی و باوه‌كانی ناو خه‌ڵك زۆرجار هه‌یه ناتوانرێت رێگریی بكرێت و ده‌بێـته هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی كه‌سه‌كه له‌ده‌وروبه‌رو شه‌رم كردن . چەندین هۆکار هەن کە دەکرێت ببنە هۆی دروستبوونی هه‌موو پزیشكه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه هۆی جۆراوجۆر هه‌یه بۆ ئه‌و حاڵه‌ته‌كه کە گرنگترینیان، ئه‌مانه‌ن :-
دروستکردنی ددانی کیفکراو
بۆنی ناخۆشی دەم و ددان، یەکێک لەوان ناڕێکیە لە دروستکردنی کەڤەر یان ئامادەکردنی ددانی کیفکراو ، هەندێک ناڕێکی لە کیف وەک هەبوونی کەلێن یان بۆشایی لە نێوان کیفی دەستکرد و ددانەکە یاخود هەبوونی زیادەمادەی کیفەکە"overhang" ئەمانە دەبنە هۆی کۆبوونەوەو کەڵەکەبوونی پاشماوە خوراکیەکان و توێژاڵی بەکتریایی لە ئەنجامدا بۆنێکی ناخۆش دروست دەبێت ، هەروەها لەکاتی جێگیرکردنی کیف لەسەر ددان ئەگەر بەشێوەیەکی دروست و ڕێکوپێک پڕۆسەکە نەکرێت بەهەمان شێوە دەبێتە هۆی داخورانی ماددەی لکێنەری کیف و ددان و دروستبوونی کەلێن.
پێویستە لەسەر چارەخوازەکە کە گرنگی بە پاک ڕاگرتنی دەم و ددانی بداتبۆیە ڕێنمایی تەواو و پێوست بە کەسەکە دەدرێت بۆ پاک ڕاگرتنی دەم و ددانی.
به‌كتریای ناوده‌م
كاتێك پرۆتین شیی ده‌بێته‌وه‌و ده‌گۆڕێت بۆ ماده‌یه‌ك کە پێیده‌وترێت (sulfur) ده‌بێته هۆی دروستکردنی ئه‌م بۆنه ناخۆشه‌ی باسمان كرد، كه‌واته هه‌موومان ئه‌و حاڵه‌ته‌مان بینیووه، بەتایبەتی كه گۆشت بخۆین و پاش چه‌ند سه‌عاتێك ددانمان نه‌شۆین بۆنی ده‌ممان دێت «ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی شیبوونه‌وه‌ی گۆشته‌كه‌و دروستكردنی ئه‌و ماده‌یه‌یه» بێگومان له‌خواردنی هه‌ر خۆراكێكی تریش كه ئه‌و ماده‌یه (پرۆتین)ی تێدابێت ئه‌م بۆنه دروست ده‌بێت.
بۆیە بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته واپێویست ده‌كات دوای هه‌ر خواردنێك ده‌م و ددانمان بشۆین «مه‌به‌ستم له‌ده‌م و ددان (زمان)یشه، چونكه ئه‌ویش به‌كتریای له‌سه‌ر ده‌نیشێت».
كلۆربوونی ددان
هۆكارێکیتر بۆ دروستبوونی بۆنی ده‌م بریتییه له(كلۆربوونی ددان، نه‌خۆشی پووك، خۆراكی بۆنداری وه‌ك سیر‌و پیاز).
كه‌واته كاتی هه‌ستكردن به‌بوونی ددانی كلۆرو ئازار‌و ئاوسانی پووكدا، پێویسته سه‌ردانی پزیشكی ددان بكرێت، هه‌رچه‌نده خۆی راست ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ددانی كلۆریشمان نه‌بێت، باشتروایه لانی كه‌م هه‌ر (6) مانگ جارێك، بچینه لای پزیشكی ددان، بۆئه‌وه‌ی بمانبینێت و رێنماییمان بكات و چاره‌سه‌ر وه‌ربگرین.
كه‌مبوونه‌وه‌ی لیك
هۆكارێكی باوی تر بۆ بوونی ئه‌م حاڵه‌ته بریتییه، له‌كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌ردانی لیك له‌ده‌مدا، بۆیه ئه‌گه‌ر رۆژێك تا ماوه‌یه‌كی زۆر نان نه‌خۆین یان چه‌ند سه‌عاتێك ئاو نه‌خۆینه‌وه، هه‌ست به‌بوونی بۆنی ناخۆشی ده‌ممان ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش هۆی سه‌ره‌كی كه‌مبوونه‌وه‌ی لیكی ناوده‌مه، ئه‌وه بۆ كاتی بەڕۆژووبوونیش راسته، له‌به‌رئه‌وه‌ی «هۆكاری یارمه‌تیده‌ر بۆ لیك رژان بینینی خواردن و بۆن كردن و تام كردنێتی» كه ئه‌مه‌ش له‌و كاته‌دا سنووردار ده‌بێت، بۆیە ئه‌و لیكه دروست نابێت كه بۆ له‌ناوبردنی به‌كتریای ناوده‌م به‌سووده‌و ناهێڵێت ده‌م بۆنی ناخۆش دروست بكات.
نه‌خۆشییه‌كانی گه‌ده‌و ریخۆڵه
زۆربه‌ی هۆكاره‌كانی بۆنی ده‌م په‌یوه‌ندیی به‌ناو ده‌مه‌وه هه‌یه، نه‌ك گه‌ده‌و نه‌خۆشییه‌كانی ریخۆڵه، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌ش فه‌رامۆش بكرێت، كه هه‌وكردنی گیرفانه‌كانی لووت (جیوب) و قوڕگ ده‌بنه هۆی بۆن ناخۆش بوونی ده‌م.
چاره‌سه‌ر چییه
- پێویسته رۆژانه لانی كه‌م دووجار ددان بشۆیت و فڵچه‌ی تایبه‌تت هه‌بێت بۆ پاكردنه‌وه‌ی زمانت، پێویسته په‌تی ددان به‌كاربهێنیت بۆ پاككردنه‌وه‌ی نێوان ددانه‌كانت، چونكه مانه‌وه‌ی خۆراك تیایدا هۆكاری سه‌ره‌كی بۆنی ده‌مه.
- ئاو بخۆ‌و چا كه‌م بكه‌ره‌وه
- پێویسته ئه‌وانه‌ی ددانه‌كانیان دهستكردو تاقمه، شه‌وان بیخه‌نه ناو گیراوه‌ی خوێیاو یان دژه به‌كتریاوه، به‌یانیانیش به‌ر له‌به‌كارهێنان پاكی بكه‌نه‌وه به فڵچه.
- چاو و قاوه كه‌م بكه‌ره‌وه‌و پاش خواردنیشیان، راسته‌وخۆ غه‌رغه‌ره به ئاو بكه.
- ئه‌وه بزانه، كه جگه‌ره‌ش ده‌بێته هۆی كلۆربوونی ددان و نه‌خۆشی پووك «كه‌می بكه‌ره‌وه».
- خواردنه‌وه كهولییه‌كان هۆیه‌كی ترن بۆ ناخۆشکردنی بۆنی ده‌م و ده‌توانیت لێیان به‌دووربیت.
- خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی ڤیتامین (C)یان تێدایه زۆر به‌كاره، كه زۆربه‌ی میوه‌و سه‌ورزه‌كان ده‌گرێته‌وه، له‌گه‌ڵ زۆر ئاو خواردنه‌وه‌شدا، ده‌توانیت ئه‌و بنێشتانه به‌كاربهێنیت كه شه‌كرییان تێدا نییه.