هونەری ئەتەکێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی دیکەدا

له‌لایه‌ن: - كارزان دوكانی - به‌روار: 2020-08-27-15:14:00 - کۆدی بابەت: 422
هونەری ئەتەکێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی دیکەدا
هەڵسوکەوت و ئه‌تەکێتی کۆمە‌ڵایە‌تی

ئامۆژگاری هیچ كەسێك مەكە، تەنها مەگەر خۆی داوای ئەوەی لێ كردیت، لە خۆتەوە بۆ هیچ شتێك بە پەرۆش مەبە. كاتێك شتێكت بەدەمەوە بوو مژت لێ دەدا.

ناوه‌ڕۆك

ڕەچاوی ئەم خاڵانە بكە

مامەڵە كردن لەگەڵ ئەوانی دیكەدا شێوازێكی جوان و شیاوت لێ دەخوازێت، بۆیە ئەتەكێتی تایبەت بە گفتوگۆت لەگەڵ ئەوانی دی پێشكەش دەكەین

  • دوای ئەوەی كەسی بەرامبەرت بەناوی خۆی بانگ كرد و بە ڕاشكاوی دەرتخست كە حەز بە هەڵسوكەوتی دروست دەكەیت، ئینجا قسەكانتی پێ بڵێ.
  • لەكاتی یەكتر بینینت لەگەڵ ئەوانی تردا بەشداری گفتوگۆكان بكە.
  • تا دەنگت نزمتر بێت، زیاتر لە دڵانەوە نزیكیت، هەرچەندە گفتوگۆكان گەرمتر بن پێویستە دەنگت بەرزنەكەیتەوە، چونكە دەنگی بەرز هیچ ڕایەك ناسەپێنێت و كەسیش ڕازی ناكات.
  • ئەگەر ڕووبەڕووی ورووژاندن بویتەوە لە لایەن هەركەسێكەوە، ئەوا هەوڵ بدە كێشە نەنێیتەوە و بە هێمنی و دیبلۆماسیەتەوە پاشەكشێ بكە.
  • نا نا نا....نا، پێویستییەكە كە هەندێك خەڵك حەزیان پێی نییە، كاتێك ڕەخنەیەك لە ڕایەكیان دەگیرێت، بۆیە ئەگەر پێویستت بەوە بوو بەكاری بهێنیت یەك دانەت بەسە.
  • ئامۆژگاری هیچ كەسێك مەكە، تەنها مەگەر خۆی داوای ئەوەی لێ كردیت، لە خۆتەوە بۆ هیچ شتێك بە پەرۆش مەبە.
  • كاتێك شتێكت بەدەمەوە بوو مژت لێ دەدا، قسە مەكە، چونكە ئەوە هەڵسوكەوتێكی نەشیاوە، بۆ نموونە: لەكاتێكدا كەسێك جگەرەیەكی بەدەمەوەیە و قسەش دەكات.
  • ئەگەر كەسێك بە هۆی پۆشاكە گونجاوەكەتەوە پیرۆزبایی لێ كردیت، پێویست ناكات بڵێیت "كۆنن" یان "پێویست بەو وەسفە ناكات" یان هەر سیفەتێكی تر كە لە بەهای پۆشاكەكەت كەم بكاتەوە.
  • هۆشیار بە لە كاتی قسەكردندا یاری بە كلیلەكانت یان ئیكسسوارەكەت یان جانتەكەت مەكە، چونكە سەر لە گوێگرەكانت تێك دەدەیت.
  • ئەگەر یەكێك لە دەربڕینی هەر وشەیەكدا هەڵەی كرد، پاشان وشەكەی دووبارەكردەوە و هەر هەڵەی كرد، باشتر وایە كە هیچی پێ نەڵێیت سەبارەت بە هەڵەكەی و لێی بگەڕێ قسەكانی تەواو بكات، بەڵام ئەگەر هاوڕێیەكی ئازیزت بوول ە قسەكانت دڵگیر نەدەبوو، ئەوا دەتوانی بەڕێگەیەكی ئاسایی لێی بپرسیت: "ئایا ئەو وشەیە بەو جۆرە گۆ دەكرێت؟من بیستوومە بەم جۆرەیان بێت".
  • ئەگەر ئەو كەسەی لەگەڵیدا دەدوێیت لەو كەسانە بووك ە پێیان خۆشە قسە بە بەرامبەرببڕن و، زیاد لە جارێك قسەی پێ بڕیت، باشترین چارەسەر لێرەدا ئەوەیە بڵێیت: ساتێك بە یارمەتیت، ئەگەر ڕێگە بدەیت دەمەوێـ ڕاوبۆچوونی خۆم بخەمەڕوو بۆت و پاشان قسەكردن بۆ تۆ بەجێ دەهێڵم.

 

 


سەرچاوەکان



5063 بینین