ناوهڕۆك
بۆ ئەوەی هەمیشە خاتوونی پلە یەكی كۆمەڵگە بیت، پێویستە لەسەرت ئاگات لە هەموو هەڵسوكەوتەكانت بێت لە ناو ماڵ و لە دەرەوەی ماوو، ئەمەش چەند ئامۆژگارییەكە بۆ تۆ تا زۆر بە ئاسانی بگەیت بە ئامانجەكانت و، بزانیت چۆن دەبیتە خاتونێكی سالار و ڕەفتار جوان لە لای خەڵك، لەم ئامۆژگارییانەش
- فزوڵی خەسڵەتێكی نەخوازراوە، ئەوە فزوڵییە كە لە خاتوونێك بپرسیت دەربارەی مووچەی هاوسەرەكەی، یان بڕی كرێی خانووەكەی، هەروەها فزوولییە كە هەوڵ بدەیت گفتوگۆیەك سازبدەیت كە پەیوەندی بە تۆوە نییە، یان گوێ ڕادێڕیت بۆ چرپە چرپی دوو كەس لەگەڵ یەكتری.
- لەوانەیە ماندوێتی ماچارت بكات بە بێ هیچ سیستەم و ڕێكخستنێك ماڵەكەت بەجێ بهێڵیت، بەڵام دڵنیابە كە ئەم بێ سەرو بەرییە كاتێك بەدوای شتێكدا دەگەڕێیت و لە شوێنی خۆی نایدۆزیتەوە دەبێتە هۆی ماندووبوونی زیاترت، بۆیە جەخت لەوەبكەرەوە كە هەر شتێكت بەكارهێنا ڕاستەوخۆ بیگەڕێنیتەوە بۆ شوێنەكەی خۆی، هەموو ڕۆژێك چاو بە چەكمە و دۆڵابەكانتدا بخشێنەرەوە تا یەك بە یەك ڕێكیان بخەیت، بەمەش ماندوێتییەكانت بەسەر ماوەی دوور لەیەكدا دابەش دەكەیت، لەجیاتی ئەوەی هەموویان لە كاتژمێرێكدا كۆبكەیتەوە.
- لەكاتی نانخوادرنت لە لای میواندارەكەت، بەركۆش(بەروانكە)كەت بەبێ قەدكردن لەسەر سفرە دابنێ، چونكە ئەگەر قەدی بكەیت ئەوا مانای ئەوە دەگەیەنێت كە خانمی ماڵ بەبێ شۆرین بەركۆشەكە بۆ میوانی تریش بەكاردەهێنێت.
- منداڵی خەڵكی ماچ مەكە ، چونكە هەندێك كەس حەزناكەن كەس منداڵەڵەكانیان ماچ بكات، ئەگەر ویستت خۆشەویستیت بۆ ئەو منداڵانە دەرببڕیت هێندە بەسە كە گاڵتەیان لەگەڵدا بكەت یان كوڵمیان نەوازش بكەیت.
- كاتێك پیاوێك سڵاوت لێ دەكات (لەتۆی خانم) بە متمانەوە بەبێ خۆداشكانەوە و لێ نزیكبوونەوە وەڵامی بدەرەوە، بەڵام ئەگەر خانمێك سڵاوی كرد و دەستی هێنا هەستە سەرپێ و تەوقەی لەگەڵدا بكە، جا تەمەن و پێگەی كۆمەڵایەتی هەر چۆنێك بێت.
- زیادەڕەوی لە هەموو شتێكدا نەخوازراوە، ئەگەر خانمێك لەسەر خوانەكەت میوانت بوو زۆری لێ مەكە بۆ ئەوەی بخوات و لێیگەڕێ، واباشترە با تەنگەتاو نەبێت، هەروەها لە پێداهەڵدان یان سەركۆنە كردندا زیادەڕەوی مەكە، چونكە بەوە خەڵكی گومان لە دروستی قسەكانت دەكەن، هەوڵ بدە بە شێوەیەكی ڕاست گوزارشت لە قسەكانت بكەیت، بە جۆرێك گوێگر هەست بەوە بكات كە ئەو قسەیە ڕاستە.
- میوانەكانت بەوە ناڕەحەت مەكە كە منداڵەكانیان بهێنیت تا چی لە خوێندنگا فێربوون بۆیان بخوێننەوە، چونكە زۆربەی منداڵان ئەو بابەتانە لەبەردەكەن، جگە لەوەش زۆربەی خەڵكی حەزناكەن گوێبیستی ئەو بابەتانەبن.
- هەوڵ مەدە بەشێوازگەلی دروستكراو نازناوێكی باش و شیاو بەدەتبهێنیت، چونكە ئەو هەڵدانە ناچارت دەكات دەست بكەیت بە گێرانەوەی نوكتە یان حیكایەتی هەڵبەستراو، با قسەخۆش و حیكایەتەكانت هاوسەنگ بن و لەكاتی گونجاوی خۆیاندا بن و جووڵە و ئاماژەی وایان تێدانەبێت كە ڕواڵەتێكی گەمژانەت پێ ببخەشێت.
- ئەو ئاوێنانەی كە لە بازاڕە گشتیەكاندایە بەرچاوت دەكەون بۆ جوانكردنی شوێنەكە دانراو، خۆت لەسەر ئەوە ڕابهێنە كە بەبێ سەیركردنی خۆت بە بەردەم ئاوێنەی شوێنە گشتییەكاندا ڕەت ببیت.
- بزانە یەكەم شتێك كە ڕاوبۆچوونی تایبەت سەبارەت بە سروشتی تۆ لای ئەوانی دی دروست دەكات، ڕواڵەتی دەرەكیتە، بۆیە پێویستە گرنگی بە پۆشاكەكانت بدەیت، ئەمە مانای ئەوە نییە كە گرانبەهان، بەڵكو هێندە بەسە كە خاوێن و پۆشتە و ڕەنگەكانیان پێكەوە گونجاو بن.
- ئایا دەزانیت كە زمانی جەستە لە دروستكردنی ڕاوبۆچوون و وێنەی دیاریكراو سەبارەت بە كەسی بەرامبەر لای زۆر كەس ڕۆڵێكی گرنگی هەیە، ڕێڕۆشتنی لەسەرخر مامناوەند بەڵگەیە لەسەر كەسایەتییەك كە زۆر متمانەی بەخۆیەتی، بەڵام ڕێڕۆشتنی بەكەەش و فش و خۆبادان بەڵگەیە لەسەر نازكردن و بێتوانایی لە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی ڕاستەقینەدا، پێشوازی ڕاوەستانیشت بەهەمان شێوەیە، هەروەها پێكەنینی سروشتی جیاوازە لە زەردەخەنە، زمانی چاوەكانیش بەهەمان شێوە ڕۆڵێكی جادووی هەیە، بەڵگەیە لەسەر درۆ ئەگەر هەوڵی ڕاكردنی دا لەو چاوەی لەگەڵیدا دەدوێ، پێویستە لەسەرت كە ئاماژەی چاوەكان وادەربخەیت بۆ قسەكەری بەرامبەرت كە زۆر بەجددی گوێت بۆ قسەكانی گرتووە.
سەرچاوەکان
1576 بینین