ناوهڕۆك
بنەما و پایەكانی دراوسێیەتی چین؟
دراوسێكان دەیەكی ئەو خێزانە پێك دەهێنن كە تۆ تێیدا دەژیت، چونكە ئەوان لەگەڵ تۆدا دادەنیشن بەڵام بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ. ئەگەر ئێمە هەمیشە جەخت لە بنەماكانی زەوق دروستی و شێوازی مامەڵەكردن لە هەموو شتێكدا لە ژیانماندا بكەینەوە، لە خواردن و سوپاسگوزاری و خەڵات گۆڕینەوە و سڵاوكردن و كاركردن لەگەڵ ئامێرە نەگۆڕەكانی وەك: فاكس و ئیمەیڵ و تەلەفۆن، یان تەنانەت لەكاتی چوونە گەرماویش، لەپێشتر ئەوەیە كە فێری بنەماكانی ئەتەكێت ببین لەگەڵ كەسەكاندا ، نەك تەنها هەر هاوڕێكان، یان تەنها لە بواری كاردا لەگەڵ سەرۆك و هاوكارەكان بەڵكو تەنانەت لەگەڵ دراوسێشدا.
بنەماكانی دراوسێیەتی باش
- هەمیشە و هەردم "بنەما زێڕینەكە" ئەوەی بۆ خۆت پێت خۆشە بۆ خەڵكیش پێت خۆش بێت، یان بەو جۆرە لەگەڵ بەرامبەرەكەتدا مامەڵە بكە كە پێت خۆشە ئەو مامەڵەت لەگەڵدا بكات.
- ڕێزگرتن لە تایبەتمەندییەكان.
- لێبووردن و تاوتوێكردنی كێشەكان یان ئەو شتانەی كە دەبنە هۆی ناكۆكی و بێزاركردن ئەگەر هەبوو، بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ و بەبێ نێوانگر.
- خۆتێهەڵنەقورتاندنی زۆر لە وردەكاری ژیانیان ئەگەر خۆیان داوات لێ نەكەن، هەر كەس ژیانی تایبەتی خۆی و هاوڕێی تایبەتی خۆی هەیە كە نابن بە هاوڕێی تۆ یان ئەوان.
- دووربكەوەرەوە لە ژاوەژاو و ئەو بێزارییەی منداڵ لە كاتی هاوار هاوار و دەنگە بەرزكردنەوەیدا دروستی دەكات، تەنها هەر دەنگی ئەوان نا، بەڵكو دەنگی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و كاسێتیش، بە تایبەت لە درەنگانی شەودا.
- ئەگەر كەسێك بوویت لەوانەی ئارەزووی پەروەردەكردنی ئاژەڵ دەكەن، یاخود منداڵی ساوات هەیە، دەپرسیت: چی بكەم لەگەڵیاندا؟ بێدەنگ كردن یان كۆنترۆڵ كردنی ئاژەڵ ئاسان نییە، هێوركردنەوەی منداڵ یان ئاژەڵی ماڵی و داخستنی پەنجەرەكان چارەسەرن!!
- خۆڵ و پاشەڕۆ لە ژاوە ژاو بێزاركەرترە، هەستی بینین و بۆنكردن ئازار دەدات، بێجگە لەوەی دەبنە هۆكاری نەخۆشی، سەرەڕای پیسكردنی ماڵیش.
- دراوسێیەتی تەنها دراوسێیەتی ماڵ و شوێنی نیشتەجێبوون ناگرێـتەوە، بەڵكو ئەگەر لە مانای دراوسێ وردببینەوە، واتا: ئەو شتەی كە لە تەنیشتتەوەیە، جا لە نیشتەجێ بووندابێـت، یان لە شوێنی گشتیدا ، لەیانەدا، لە كەناری دەریادا، یان ئەوەی لە شەقامێكدا لە تەنیشتەوەیە، بۆ هەموو ئەمانەش هەمان بنەمای ماڵ پەیڕەو دەكرێت لە پابەندبوون و بەهێمنی و پاكوخاوێنی.
سەرچاوەکان
1395 بینین