هەردوو ڕژێنی ئەدریناڵ

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-09-22-00:08:00 - کۆدی بابەت: 492
هەردوو ڕژێنی ئەدریناڵ

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ڕژێنی ئەدریناڵ، دەكەوێتە سەر هەر گورچیلەیەك. هەر ئەدریناڵە ڕژێنێك كاكڵی ناوەكی هەیە ئەویش كرۆكە، وە چینی دەرەوەش كە توێكڵە. هەریەك لە كرۆك و توێكڵ، وەكو كوێرە ڕژێنی سەربەخۆ كاردەكەن. دەمارە كۆئەندام، كۆنترۆڵی دەردانی هۆرمۆنەكانی كرۆك دەكات، بەڵام هۆرمۆنەكانی پلی پێشەوەی ژێر مێشكە ڕژێن، دەردانی هۆرمۆنەكانی توێكڵ ڕێك دەخەن.

 

كرۆكی ئەدریناڵ

كرۆكی ئەدریناڵ، دوو هۆرمۆن بەرهەم دێنێت لە ترشە ئەمینیەكان پێكدێن، ئەوانیش ئیپینفرین و نۆر ئیپینفرینن، كە بەدوای یەكدا ناسراون بە ئەدریناڵین و نۆر ئەدریناڵین. ئەو دوو هۆرمۆنە كاردانەوەی دەمارە كۆئەندام لەسەر ئەرك و مەترسی ڕێك دەخەن. ئەو كاردانەوەیە كە بە هێرش بردن یان هەڵاتن ناودەبرێـت. ئەو كاتەی كەسێك ئەركێك دەكات (یان لە ژێر فشاردا)، كرۆك ئیپینفرین و نۆرئیپینفرین بۆ خوێن دەردەدات، ئەو دوو هۆرمۆنەش خێرایی تێكڕایی لێدانی دڵ زیاد دەكەن و پەستانی خوێن و خەستی گلوكۆز لە خوێندا و وروژمی خوێن بۆ دڵ و سییەكان بەرز دەكەنەوە. هەروەها ئەو دوو هۆرمۆنە، هانی فرانبوونی بۆریچكەكانی هەواو و، هەردوو بیلبیلەی چاو دەدەن.

توێكڵی ئەدریناڵ

توێكڵی ئەدریناڵ، وەڵامی هۆرمۆنی هاندەری توێكڵی ئەدریناڵ دەداتەوە، كە پلی پێشەوەی ژێر مێشكە ڕژێن دەردات. ئەرك، دەبێـە هۆی هاندانی ژێر لانك لە دەردانی هۆرمۆن دەرپەڕاندن، كە پلی پێشەوەی ژێر مێشكە ڕژێن هاندەدات هۆرمۆنی دەربدات. پاشان هۆرمۆنی، توێكڵی ئەدریناڵ هاندەدات بۆ بەرهەم هێنانی دوو هۆرمۆنی ستیرۆیدی: كۆرتیزۆڵ و ئەڵدۆسترین. كۆرتیزۆل كار دەكاتە سەر بەرهەمهێنانی كلۆكۆز لە پڕۆتینەكان، و وزە بۆ خانەكان دابین دەكات. كە توانای بەكارهێنانی هەبێت. ئەلدۆستیرۆن یارمەتی بەرزكردنەوەی پەستانی خوێن و قەبارەكەی دەدات، بەوەی كە گورچیلەكان پارێزگاری لە خوێیەكان و ئاو بكەن.

 


سەرچاوەکان



1881 بینین