ناوهڕۆك
توتڕک
تووتەرك میوەیەكە وەك گاتوو دەچێ وەك توووی فـەڕەنگی رەنگـی زەردە یـان
سوورێكی مایل بە رەش میوەی تووتەرك تامی ترشە بـە كاڵـی، بـە كوڵـیوی، بـە
شەربەت، بە كەمپووت، یەك دوو جۆری دیكەش دەیخۆن، پنچكـی تووتـەرك لـە
ناوچەی گەرمێن و تـەڕ لـە جەنگـەڵ و سـەحرا دەڕوێ واش هەیـە، دەیچـەقێنن
ناوەكانی دیكەی تووی وەحشی و سێ گوڵیشـی پـێ دەڵـێن لاسـكەكانی نـەرم و
سوورن، دڕووی هەیە، گەڵاكەی جۆراوجۆرن هێلكـەیی دەوری گەڵاكەی بڵـیند و
نەوی ددانە مشار بن گوڵی دردووك سپی و سووڕەتین (پەمەیی) وەك هێشوو لـە
مانگەكانی نێوەراستی هاوین پەیدا دەبن تـا هـەوەڵ مـانگی پـایزی دەمێنن ئـەو
بەشانەی لە دردۆك كەڵكیان لێ وەردەگـیرێ ئەوانـەن : میـوە، گەڵـا، تۆوەكـەی،
گوڵەكەی
تایبەتمەندیەکانی
١ .كوڵێنراوی ٢٥ گرەم گەلـای تووتـەرك لـە لیترێك ئـاودا بـۆ دەرمـانی
میزگیران زۆر باشە.
٢ .دڕدووك لێوڕێژە لە ڤیتامینی C و K یە خـاوەنی تایبـەتێكی فێنكـە و
نەرمە دژی (ئۆسكۆربۆت).
٣ .تووتەرك خوێن خاوێن دەكاتەوە بۆ ئەو كەسانەی كە بادارن، زۆر باشە.
٤ .دڕدووك قەبزی چا دەكا.
٥ .تووتەرك بۆ ئارام كردنەوەی ژان باشە چونكە خاوەنی ئەسید سالسالیكە.
٦ .تووتەرك، خوێن شل دەكاتەوە، قەندەكەی بۆ ئەوانەی نەخۆشی قەندیان
هەیە، بەكەڵكە و باشە.
٧ .شەربەتی دڕدووك، بۆ ئـەو نەخۆشـانەی سـوورێژەیانە یـان مێكوتەیانـە،
دانراوە.
٨ .ئەو تۆوەی لە تووتەرك دایە كـە زۆر جـار بـە ددانـیش ورد نابـێ بەڵـام
كاتێك دەیخۆن بۆ عیلاجی وشكی (قەبزی)دەروون و لەش بـە شـێوەی سروشتی زۆر بەكەڵكە و دەبێتەهۆی ئەوەی بە تەواوی قەبزییەكـە تـەواو
بێ.
٩ .شەربەتی دڕدووك، تێكەڵ لەگەڵ ئاو بۆ تاو، باشە.
١٠ .خـواردنی تووتــەرك بـۆ ئەوانــەی گــیرۆدەی نەخۆشـی قەنــدن، تــاوی
زەرداویـان هەیـە، تـاوی میـزۆك، ژانی گـەروویان هەیـە، وەك لـەوزە
(دووشاخە) زۆر بەكەڵكە.ی
١١ .كوڵێنراوی ٢٠ تا ٥٠ گرەم گوڵی تووتەرك یان گەڵاكەی لە لیترێك ئاودا
بۆ دەرمانی تەرایی ژنانە، بۆ خوێنرێژیی لە بەینی مانگانەكەیاندا و تێكەڵی
و خڵتەی خوێنی، خوێن میزە، هەڵامەت و دەنـگ گـیران و ئاوهاتنـەوە
(ئینساج)، و نەخۆشی پێستی، شوێنەواری باشـی هەیـە . ئـەو كوڵـێنراوە
دوای هەر ژەمێك نان خواردن ئیسكانێك بخۆنەوە.
١٢ .كوڵێنراوی گوڵ یا گەڵای دردووك بەو جـۆرەی كـوترا بـۆ بـەكارهێنانی
دەرەوە بــۆ دەرمــانی بــرینی زار، ئەســتووربوونی پــووك، ژانی گــەروو،
ئەستووربوونی لـەوزە (گەرووخـڕە ) كەڵـكی لـێ وەر دەگـیرێ، نـەخۆش
لەزاری وەردەدا و غەرغەرەی پێ دەكا.
١٣ .كوڵێنراوی گەڵای تووتەرك، شڵەژاوی تێكچوون، ئەستووربوونی ریخۆڵـە
چارە دەكا، بۆ ئەو مەبەستە ٤٠ تا ٥٠ گرەم گەڵای وشكی تووتـەرك لـە
لیترێك ئاوی سارددا دەخووسێنن ماوەی ١٠ دەقیقە دەیكوڵـێنن . دوای
كوڵانەكە لێی گەرێن دە دەقیقە دەم بێنێ پاشـان روون بێتـەوە و رۆژی
سێ جار لە نێو ژەمەكاندا فنجانێك بخۆنەوە.
١٤ .كوڵێنراوی سەرەوە كە باسكرا بـۆ هێوركردنـەوەی ژانی گـەدە جـا هـەر
جۆرێك بێ وەك ترشانی گەدە یان باكردن و گـازی زگ، وەك شـێوانی
گەدە زۆر باشە.
١٥ .خواردنی كوڵێنراوی گەڵای تووتەرك، بە ئەندازەی سێ تا چوار فینجـان
رۆژی لە بەینی خۆراكدا بۆ میزگیران زۆر باشە و باشترین دەرمانە بۆ ژانی
میزەڵدان.
١٦ .ئەگەر ٤٠ تا ٥٠ گرەم گەڵای وشكی تووتەرك لـە لیترێـك ئاوكـەی تـا
ماوەی ١٠ دەقیقە یان ٥ دەقیقە
دەم بێنـێ پاشـان لێـی گـەڕێ تـا روون دەبێتـەوە دوای هـەر رۆژەی ٣
فنجانی لە بەینی خواردندا لە ژەمەكان بخۆیەوە بۆ ژانی باداری و جمگـە
باشە و ژانەكەی دەشكێنێ و هێدی دەكا.بیكوڵێنیی و دوای كوڵانەكە ١٠ دەقیقـە ده‌م بـێنێ پاشـان لـێی گـه‌ڕێ تـا روون ده‌بێتـه‌وه دوای هـه‌ر رۆژه‌ی ٣
فنجانی له به‌ینی خواردندا له ژه‌مه‌كان بخۆیه‌وه بۆ ژانی باداری و جمگـه
باشه و ژانه‌كه‌ی ده‌شكێنێ و هێدی ده‌كا.
٧ .ئه‌گه‌ر سه‌ت گه‌ره‌م گه‌ڵای وشكی دڕدووك، ماوه‌ی ده ده‌قیقه بكوڵـپنن،
پاشان ده‌م بكێشێ و روون بێته‌وه زاری پێ بشۆنه‌وه بۆ نه‌خۆشـی بـۆقژه،
زیپكه‌ی ده‌م و چاو یان هه‌ر ناڕهحـهتپكی دیكـهی پێسـتی بـهكار دێ و
شوێنه‌واری باشی هه‌یه.
١٨ .توترك خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی دژه چڵكه.
١٩ .توترك به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڤیتامینی C و A تێدایه بۆ ئوره (جه‌وهه‌ری میـز )
و چوونه‌سه‌رێی پله‌ی خوێن باشه.
٢٠ .بۆ چاره‌كردنی لكه‌ی ده‌م و چاو ئه‌وه‌ڵ ده‌م و چاوت چـاك بشـۆ، پاشـان
تیزماڵكێك توتركی تێهه‌ڵسوو، سه‌عاتێك پێوه‌ی بێ چه‌ند كه‌ره‌ت پاته‌ی
كه‌وه هه‌تا ته‌واو لكه‌كان چا ده‌كا و له به‌ینیان ده‌با.
٢١ .گه‌ڵای تازه‌ی تووتڕك بكوڵێنن له‌سه‌ر برینی پێستی دانێن چاكی ده‌كا.
٢٢ .گۆشــت و تووهكــهی و پهردانهكــهی (ئــه‌و پــهرده ناســكهی بــه ده‌وری
تۆوهكهیهوه) تایبه‌تمه‌ندی توو فـهژهنگییان هه‌یـه و ترشـانی خـوپن چـا
ده‌كا.
٢٣ .توترك ئاره‌ق هێنه‌ره له‌به‌ر ئه‌وه باشترین خاوپن كـهرهوه و جۆماڵـكهری
كونه‌كانی پپسته.