ناوهڕۆك
گوێزی هیندی - نارگیل
گوێزی هیندی میوەیەکی گەرمێنییە ، دارەکەی زەک داری خورما دەچێ ، بەرزییەکەی دەگاتە بیست گەز گەڵاکانی خاوەنی تێکوڵێکی ئەستوور و قاوەییە لە نێو ئەو تێکوڵەدا شلەمەنێکی سپی تێدایە کە خۆراکێکی هێزدەرە پێی دەڵێن شیری نارنگیل دوای شکانی تێکوڵە وشکەکەی نارگیل ، مێشکەکەی ناوەوەی کە بەشە خۆراکێکییەتی بە ڕەنگێکی سپی کە پێستێکی ناسکی قاوەیی هەیە ، دەردەکەوێ لە مێشکی نارگیل لە ژێر زەخت و گەرمادا ، مادەیەکی ڕۆنی سپی لێدەگرن کە پێی دەڵێن کەرەی نارگیل ، نارگیل لە باشووری ئێران دەکرێ بەرهەمێکی زۆر بەرز و باش دەدات.
لەزمانی عەرەبیدا پێی دەڵێن نارجیل یان جوز الهندی . درێژی داری نارگیل(گوێزی هیندی) دەگاتە ٤٠ گەز لە تەواوی ڕۆژەکانی ساڵدا خاوەنی میوەیە ، داری نارگیل دوایی ٧ ساڵ وەبەردێ زیاتر لە سەد ساڵ عومر دەکات. ئەگەر ئاوی نارگیل ٢٤ سەعات وەمێنێ وەک شەراب دەبێتە هەویر ، دوای چەند ڕۆژان دەبێتە سرکە.
ئەو میوە دوای گەینی سێ تێکوڵی هەیە: تێکوڵی هەوەڵی قاوەییە ، خاوەنی ڕیشەیە واباوە ئەو تێکوڵە لە ئاودا دەخوسێنن ، دوایە دەیکوتن هەتا ڕیشەکانی لێ دەکەنەوە ئەو ڕیشانە تەنافی لێ دروست دەکەن کە لەنگەری کەشتی پێ دەگرن و دەیبەستنەوە ، ئەو تەنافە لە ئاوی سوێر دا زۆر خۆڕادەگرێت و ناڕزێ ، بە ساڵیان دەوام دێنێ ، تێکوڵی دووەم دارێکی سەختە ، گوزەڵەی قلیانی لێ دروست دەکەن ، پێی دەڵێن نارگیلە یان نێرگەلە یاخۆ زجیلەش ، تێکوڵی سێیەم بە مێشکەکەیەوە نووساوە و میوەکەی دوای ئەوەی گەیی ، خاوەنی شیرەیە بەڵام دوای هەندێک ئەو شیرە خەستە دەبێ ڕووی مێشکەکە دیوار توێیەکی چەور و خەست و خۆڵ دای دەگرێت . مێشکی میوەی نارگیل سپییە ، بەلەززەت و چەورە.
تایبەتمەندییەکانی:
١. میوەی گوێزی هیندی سروشتێکی گەرمی هەیە ، کە خواردنی لەگەڵ شەکر بۆ بەهێز کردنی لەش باشە و خوێن بەدیدێنێت.
٢. ئاوی گوێزی هیندی نەرمکەرە و شادی هێنەرە.
٣. گوێزی هیندی، مرۆڤی کز ، گۆشتن و قەڵەو دەکات.
٤. گوێزی هیندی توو زیاد دەکات.
٥. خواردنی گوێزی هیندی زار بۆن خۆش دەکات.
٦. خواردنی گوێزی هیندی بۆ لابردنی زیپکەی زار ، و بەهێز کردنی جەرگ شوێنی باشی هەیە.
٧. خواردنی گوێزی هیندی ، بێوەسیری چارە دەکات.
٨. خواردنی گوێزی هیندی لەگەڵ شەکر ، بۆ لابردنی ناڕەحەتی میزەڵدان و میزە چرکە ، ژانی جومگە ، دەرمانی ئیفلیجی ئەندام شوێنی چاکردنەوەی هەیە.
٩. خۆڵەمێشی تێکوڵی ڕەقی نارگیل (گوێزی هیندی) بە شێوەی تێهەڵسوون لە پێست شوێنەواری باشی هەیە بۆ ڕوخسار و لابردنی لکە و هێدی کردنی خورووی لەش.
١٠. بۆ بەهێز کردنی تووکەسەر دەتوانی خۆڵەمێشی تێکوڵی نارگیل(گوێزی هیندی) لەگەڵ خەنە تێکەڵکەی دوای خووسان و تەڕبوون لەسەرتی هەڵسوو.
١١. خواردن و تێهەڵسوونی ڕۆنی نارگیل(گوێزی هیندی) لە لەش بۆ بەهێز کردنی ماسولکەکان و بەهێز کردنی تووکەسەر ، و دەرمانی بێوەسیری و هێورکردنی ژانگەل بە کەڵکە.
١٢. شیری نارگیل(گوێزی هیندی) ، دەتوانن لە جێگای شیری دایک بیدەن بە منداڵ .
١٣. خواردنی نارگیل بۆ ئەوانەی تەڕەشوعی لووی سێو مرۆڤیان لە لەشیاندا کەمە زۆر بە کەڵکە.
١٤. نارگیل بۆ ماخۆلیا ، بۆ شێت و بۆ بەهێزکردنی ئارەزووی ژن و مێردی باشە.
١٥. خواردنی مێشکی نارگیل مەوادی ماخولیایی بەڵغەم وەلادەبا ، هەر بەو هۆیە بۆ لەمس بوونی ئەندام ، بۆ ئیفلیجی ، بۆ شێتی ، بۆ شتی دیکەی وەک ئەوانە باشە.
١٦. میوەی نارگیل ، جەرگ بەهێز دەکا و بۆ برینی گەدە و زیادبوونی میز و لابردنی ساردی میزڵدان و ژانی میزڵدان بە کەڵکە.
١٧. مێشکی میوەی نارگیل تێکەڵ لەگەڵ شەکر ، خوێنی خاوێن ساز دەکا و بەدیدێنێت.
١٨. ڕۆنی نارگیل لە سەنعەتی سابوون سازی و شامپۆ سازی دا باشترین ڕۆنە.
١٩. سرکەی وەدەست هاتووی شیری نارگیل بۆ وەدەرنانی کرمی گەدە کرمی کوولەکە باشە.
٢٠. ئەگەر لە مەنجەڵێک گۆشت تۆزێکی نارگیل تێکەی ، زووتر دەکوڵێ.
٢١. تێهەڵسوونی خۆڵەمێشی تێکوڵی میوەی نارگیل ددان سپی دەکاتەوە.
٢٢. خواردنی نارگیل بۆ بەهێزکردنی زەین و تێگەشتن باشە.
٢٣. مێشکی نارگیل ، باشکێنە و ژانی گورچیلە و میزڵدان هێور دەکاتاوە.
٢٤. تێهەڵسوونی ڕۆنی کۆنی نارگیل بۆ هێدی کردنی ژانی پشت ، بۆ ژانی ئەژنۆ و بۆ چارەی بێوەسیری باشترین شتە.