زیانی کلسی ددان

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-20-19:52:00 - کۆدی بابەت: 781
زیانی کلسی ددان
تەندروستی دەم و ددان

ئینسکلۆپیدیای زانیاری-ھە‌بوونی كلسی ددان ڕێگە‌خۆشدە‌كات بۆ گە‌شە‌ و زۆربوونی بە‌كتریاكان لە‌سە‌ری، كە‌ ئە‌وە‌ش بە‌ تێپە‌ڕ بوونی كات دە‌بێتە‌ ھۆی كلۆر بوونی ددان ...

ناوه‌ڕۆك

كلسی ددان نادیدە‌ مە‌گرن

  پرۆفیسۆر دیتمار ئۆستە‌ر راشین پزیشكی ددانی ئە‌ڵمانی دە‌ڵێت ھە‌بوونی كلسی ددانە‌كان ڕێگە‌ خۆشكە‌رێكی دیارە‌ بۆ توشبوون بە‌ كلۆربوونی ددان، ھە‌وكردنی پوك و ڕاگری ددانەكان.
  پرۆفیسۆر ئۆستە‌رراشین كە‌ جێگری سكرتێری كۆمە‌ڵە‌ی پزیشكانی ددانی ئە‌ڵمانییە‌ دە‌ڵێ ھە‌بوونی كلسی ددان ڕێگە‌خۆشدە‌كات بۆ گە‌شە‌ و زۆربوونی بە‌كتریاكان لە‌سە‌ری، كە‌ ئە‌وە‌ش بە‌ تێپە‌ڕ بوونی كات دە‌بێتە‌ ھۆی كلۆر بوونی ددان و ھە‌وكردنی پووك، كە‌ گرنگترین نیشانە‌كانی بریتین لە‌ خوێنبە‌ربوون و ھە‌ڵئاوسانی پووك و پە‌یدا بوونی بۆنی ناخۆش لە‌نێودە‌م.
بۆ ئە‌وە‌ی دووربن لە‌و لێكە‌وتە‌ نە‌خوازراوانە‌، پرۆفیسۆرە‌ ئە‌ڵمانیە‌كە‌ ئامۆژگاریتان دە‌كات ڕۆژانە‌ دوو جار دە‌م و ددانتان بشۆن بە‌ بە‌كارھێنانی فڵچە‌و ھە‌ویرێكی ددان كە‌ فلۆرایدی تێدابێ، ھە‌روە‌ھا ڕۆژانە‌ جارێ بە‌ دە‌زوو لە‌ نێوانی ددانە‌كانتان بدە‌ن.


سەرچاوەکان



1438 بینین