ناوهڕۆك
(ئافاتیدەم) یان (برینی دەم)
ئافاتی دەم برینگە کە زۆر سەخت دەرناکەون ... لەوانەیە یەک دانە یان چەند دانەیەک بن لەناودەم دا ، ئەم برینانە بە شێوەی ڕەنگی سپی شەکەری دەردەکەون کە زیاتر لەسەر پوکەکان ، بەشی ناوەوەی ڕومەتەکان ، زمان دەردەکەون بچوک و گەورەیان هەیە (کە گەورەکانیان) و زیاتر لە (٢) سم دەبن هۆکاری ئەم نەخۆشیە هێشتا دەرنەکەوتوە ، ئەم نەخۆشیە لە ئافرەتاندا زیاترە وەک پیاوان . وە لەهەر تەمەنێکدا لەوانەیە مرۆڤ تووشی بێت .
بەربڵاوترین هۆکاری ئەم نەخۆشییە
- کەمی ئاسن ،
- ڤیتامین (B12) و ئەسیدفولیک .
- هەڵچوونە دەروونیەکان یاخود داچڵەکینی فیزیکی
- برینداری کە بەهۆی خواردنی ڕەق یان هەر میکرۆبێک بێت
- تا لێ هاتن.
- بێ نوێژی لە ئافرەتدا.
- هەندێ لە ڤایرۆسەکان.
- ئایدز (نەمانی بەرگری لەش).
زۆربەی زۆری (ئافاتەکانی دەم) لە نێوان (٧ تا ١٢) ڕۆژ چاک دەبن.
دەرمانەکان
- لە تێکەڵەکانی دەم شۆرن وەک: تێکەڵەی پرێ سیکا بەشێوەی کاربامیدا ، پڕاگسید سوود وەرگیردرێت .
- یەک کەوچک شروبی(دیڤن هایدرامین) بۆ ماوەی (٥) خولەک لەدەم دا غەرغەرە بکرێت پاشان قوت بدرێت
- یاخود گولاجی (تتراساکلین) هەڵوەشێت و بکرێتەسەر برینەکە دەشتوانرێت لەگەڵ ئاو تێکەڵاو بکرێت پاشان بکرێتەسەر برینەکە بۆ ماوەی (٢) خولەک لە دەم دا غەرغەرەبکرێت پاشان فڕێ بخرێتە دەرێ.
تێبینی : «بۆ منداڵان نابێت گولاجەکە بەکار بهێنرێت» .
سەرچاوەکان
1414 بینین