ئاسمان بینین له‌ خه‌ودا واتای چیه‌

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-01-01-18:15:00 - کۆدی بابەت: 1001
ئاسمان بینین له‌ خه‌ودا واتای چیه‌

ناوه‌ڕۆك

ئاسمان

ئه‌گه‌ر كه‌سێ له‌خه‌ودا خۆی له‌ ئاسماندا ببینێ سه‌فه‌رێك ده‌كات له‌و سه‌فه‌ره‌دا پله‌وپایه‌و سه‌رفرازی به‌ده‌ست دێنێت وه‌ ئه‌گه‌ر ببینێ له‌پانایی ئاسماندا بفڕێ بۆ سه‌فه‌رێكی پڕ له‌ نیعمه‌ت ده‌ڕوات وه‌ئه‌گه‌ر ببینێ ڕاسته‌وخۆ بفڕێ تا بگاته‌ ئاسمان زیان و گه‌زه‌ند و ڕه‌نجی توش ده‌بێ ، وه‌ ئه‌گه‌ر بینی بۆ ئاسمان ڕۆیشت و به‌و نیازه‌ی كه‌ نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌رزه‌وی گه‌وره‌یی و پاشایه‌تی په‌یدا ده‌كات و شوێن مه‌به‌ستێكی گه‌وره‌ ده‌كه‌وێ و ده‌ستی ده‌كه‌وێت وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ئاسماندا بانگه‌وازی بیبست به‌ڵگه‌ی خێر و سه‌لامه‌تی هه‌یه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر ببینێ باڵنده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌ودا له‌ ئاسمان قسه‌ بكات مانای ئه‌وه‌یه‌ شادمان ده‌بێت .


سەرچاوەکان



3235 بینین