ناوهڕۆك
به‌هه‌شت له خه‌وندا
بینینی به‌هه‌شت له خه‌ودا شایه‌تی شادومانی و مژده‌ی خوای گه‌وره‌یه ، ئه‌گه‌ر ببینێ له میوه‌كانی به‌هه‌شتی كردوه یان كه‌سێ پێی ببه‌خشێ به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه كه خواردویه‌تی زانست و دانایی فێرده‌بێت وه ڕێگاو ڕێبازی دین فێر ده‌بێت و به‌ڵام سودی نابێت ، وه ئه‌گه‌ر ببینێ له به‌هه‌شتدا مایه‌وه به‌ڵام ئه‌ویان كرده ده‌ره‌وه له دنیادا ئه‌و كه‌سه حه‌زی له فه‌ساد و گوناحه ، وه ئه‌گه‌ر ببینێ ده‌رگای به‌هه‌شت به‌ڕویدا داخرابوو دایك و باوكی ئه‌و كه‌یه لێی ناڕازین ، وه ئه‌گه‌ر تا نزیكی به‌هه‌شت ڕۆشت و گه‌ڕایه‌وه تا ده‌مرێت نه‌خۆش ده‌بێت به‌ڵام شیفا په‌یدا ده‌كات ، وه ئه‌گه‌ر ببینێ فریشته‌كان ده‌ستیان گرت و بۆ به‌هه‌شتیان برد و ئه‌ویش بڕوات و له‌ژێر دره‌ختی تۆبه‌دا دانیشت له‌دنیاو ڕۆژی كۆتاییدا كامه‌ران ده‌بێت ، وه ئه‌گه‌ر له به‌هه‌شتدا شیر و خواردنه‌وه‌یان پێ نه‌دا به‌ڵگه‌ی خراپی ئه‌و كه‌سه‌یه له دیندا .