زیانەكانی زێدەڕەوی لە بەكارھێنانی سوراو
بەھۆی ئەوەی لە پێكھاتەی زۆرێك لە جۆرەكانی سوراودا ماددەی قوڕقوشم ھەیە، سوراو بە ئامرازێكی جوانكاری ژەھراوی دادەنرێت، قوڕقوشم كاریگەری خراپی لەسەر مێشك ھەیە و بە كۆبوونەویە ئەم ماددەیە لە لەشدا نەخۆشی مەترسیداری وەك شێرپەنجە دروست دەبێت، ھەروەھا ئەو دایكانەی شیر دەدەنە منداڵەكانیان بەھۆی ھەبوونی قوڕقوشم لە جەستەیاندا كاریگەری خراپ لەسەر گەشەی منداڵەكە دروتست دەبێت.