ناوهڕۆك
لێكدانه‌وه‌ی خهونهكان
لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای ڕوبار لە خەودا کردووە .
چه‌م ( ڕوبار ) له خه‌ودا
له‌خه‌ودا لێكدانه‌وه‌ی چه‌می گه‌وره پیاوی گه‌وره‌یه ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی بچێته چه‌مێكی گه‌وره و ساف ئه‌وا له‌گه‌ڵ پیاوێكی گه‌وره‌دا چاوپێكه‌وتن و دانیشتن ده‌كات ، ئه‌گه‌ر بۆ چه‌مێكی گه‌وره بڕوات كه ئاوه‌كه‌ی لێڵ بێت و بنی ئاوه‌كه لیته بێت ئه‌وا لێكدانه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی لهوچهمهدا نوقم ببێت ئه‌وا به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه تاكاتی مه‌رگ له خه‌م و په‌ژاره ڕزگاری ڕزگاری ده‌بێت ، هه‌ره‌نده چه‌مه‌كه یان ڕوباره‌كه گه‌وره‌تر و سافتر بێت ئه‌و پیاوه گه‌وره‌تر و پاكتر ده‌بێت ، وه هه‌رچه‌نده لێڵ تر بێت ئه‌وا ئه‌و پیاوه سته‌م گه‌ر تر ده‌بێت .