واتای پیاو لە خەودا

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-05-14-20:16:00 - کۆدی بابەت: 1965
واتای پیاو لە خەودا

ناوه‌ڕۆك

لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو  هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای پياو لە خەودا کردووە. 

پیاو له‌ خه‌ودا بەڕای ئیبن سیرین

ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا پیاوێكی ئاشنای بینی به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ پیاوێكی ئاشنا ده‌بینێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیاوێكی نه‌ناسراو ببینێ به‌ڵگه‌ی ڕق و كینه‌یه‌.

بەڕای نابولسی

هەركەسێك لە خەویدا پیاوێكی ناسراو ببینێت ئەوا داوای شتێكی لێدەكات، چ لە خۆی بێت یان لە هاوشێوەی ئەو كەسە كە بینیویەتی، گەر كەسێكی دەسەڵاتدار بوو و كراسێكی لێ وەربگریت ئەوا دەسەڵات و پلەكەی بە تۆ دەگات، گەر گەوهەرێكی پێ دایت ئەوە هەر شتێكی لێ داوا بكەیت پێتدەدات، گەر گوریسێكت پێ بدات ئەوە پەیمانێك لە نێوانتان دەبێت.

بینینی پادشاكان سەركەوتنە، بینینی دادوەرەكانیش دادگایی كردنە، هەروەها بینینی سەرباز سەفەركردنە.

گەر كچ پیاو ببینێت

  • گەر كچێك پیاوێكی قۆز و كەشخەی بینی ئەوا واتای ئەوەیە دەڕواتە ناو ژیانێكی نوێ و پڕ لە بەختەوەری.
  • گەر پیاوەكە ناشرین بوو، یان ڕەفتاری ناشرین بوو، واتای نەخۆشی و هەژارییە و ئاماژەیەكی باشی نییە.
  • گەر پیاوێكی ڕووتی بینی واتای نەخۆشی درێژخایەنە.
  • گەر پیاوەكە ڕۆشتە مزگەوت و لەوێ جلەكانی لابرد ئەوە واتای تەوبە كردن و پەشیمانی و گەڕانەوەیە.
  • گەر پیاوەكە دەیویست هەندێك لە عەیبەكانی دابپۆشێت ئەوە واتای ئەوەیە دەیەوێ واز لە هەندێك عەیبەی ژیانی بهێنێت و تەوبە بكات.
  • گەر پیاوەكە خەندەی كرد واتای بەختی باشە
  • پیاوی لاواز واتای ساڵێكی خراپە و پیاوی بە ماسولكە واتای هاتنی شەڕە بۆ ژیانی كچەكە.
  • گەر پیاوەكە لە خەونی كچەكەدا شتی خوارد كچەكە لەو ساڵەدا شوو دەكات.

 


سەرچاوەکان



42933 بینین