ناوهڕۆك
بۆچی كاتێك داده‌نیشین منداڵه ساواكانمان ده‌ست ده‌كه‌ن به گریان؟
گه‌ر مناڵت بووبێت ئه‌وا ده‌زانیت هه‌رچه‌نده منداڵه‌كه‌ش بێده‌نگ بێت، ئه‌وا كه دانیشتیت ده‌ست به گریان ده‌كات و بێزارت ده‌كات. جاری واش هه‌یه به‌درێژایی شه‌و منداڵه‌كه‌ت ناهێڵێت بخه‌ویت و له‌وانه‌یه له دڵی خۆتتدا وتبێتت (باشه منداڵه‌كه‌م بۆ ناهێڵێت بخه‌وم؟).
له وێب سایتی (Fatherly) بیرۆكه‌یه‌ك هه‌یه كه ده‌ڵێت له‌وانه‌یه ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی منداڵان به‌بۆنه‌ی پهرههسهندنی ڕه‌چه‌ڵه‌كی مرۆڤه‌كانه‌وه بێت، بۆ نموونه وای دابنێ تۆ به‌ناو دارستانێكدا ده‌ڕۆیت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ست دڕنده‌یه‌ك ڕزگارت ببێت له‌و كاته‌دا منداڵه‌كه‌ت به باوه‌شه‌وه‌یه بۆیه به‌بێده‌نگیی ده‌مێنێته‌وه و ناگری، به‌ڵام كاتێك ده‌وه‌ستیت ده‌ست به گریان ده‌كاته‌وه. به كورتی منداڵه‌كان به بێده‌نگی ده‌مێننه‌وه كاتێك ده‌جووڵێیت و ده‌گرین كاتێك وه‌ستاویت.
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له ساڵی 2013 له ڕۆژنامه‌ی (Current Biology) بڵاو كراوه‌ته‌وه. توێژه‌ران هه‌ستان به پێوانی لێدانی دڵی 12 منداڵ له چه‌ند حاڵه‌تێكی جیادا. یه‌كه‌م جار كاتێك منداڵه‌كه له باوه‌شی دایكیدایه و به پێوه ده‌جوڵێت، دووه‌م حاڵه‌ت منداڵه‌كه له باوه‌شی دایكیدایه به‌ڵام دانیشتووه، سێهه‌مییان كاتێك منداڵه‌كه له ناو جێگه‌كه‌یدا دانراوه. ده‌ركه‌وت له حاڵه‌تی یه‌كه‌م دا منداڵه‌كه هه‌م بێده‌نگتر بوو هه‌م لێدانی دڵی هێواشتربوو.
"به پێی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه، منداڵه ساواكان ئارامترن كاتێك هه‌ڵده‌گیرێن له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یانه‌وه، ته‌نانه‌ت له ڕووی سایكۆلۆجیه‌وه ئاسووده‌ترن".
ئه‌م بێده‌نگبوونه‌ی منداڵ له كاتی له‌باوه‌شگرتنی دا ته‌نها بۆ منداڵی مرۆڤه‌كان نییه، به‌ڵكو بۆ گیانداره‌كانی تر به‌هه‌مان شێوه‌یه، وه‌ك: پشیله، جرج، شێر، كاتێك كه دایكه‌كانیان هه‌ڵیانده‌گرن خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه و له جوڵه‌كردن ده‌وه‌ستن، له هه‌مان تاقیكردنه‌وه‌دا تێبینی كرا كه بێچوه مشكه‌كانیش له جوڵه ده‌وه‌ستن كاتێك دایكه‌كانیان له ڕێگه‌ی ملیانه‌وه هه‌ڵیانده‌گرن.
"ئه‌مه یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه كه ئه‌و لێكچوونانه‌ی نێوان منداڵی مرۆڤه‌كان و گیانداره‌كانی تر ده‌ربخات، كه بریتین له كه‌مكردنه‌وه‌ی جووڵه و ده‌نگه‌ده‌نگ، هه‌روه‌ها هێواشبوونه‌وه‌ی لێدانی دڵیان له كاتی له‌باوه‌شگرتنیان".
بۆیه ناتوانین ته‌نها به یه‌ك تاقیكردنه‌وه بیسه‌لمێنین كه بێده‌نگبوونی منداڵه‌كانمان بۆ یارمه‌تیدانی ئێمه بووبێت. به‌ڵام بیرۆكه‌یه‌كی جوانه چونكه گریانی زۆری منداڵه‌كانمان مانای ئه‌وه نییه كه نه‌خۆشبن یان كێشه‌یه‌كیان هه‌بێت.