واتای بینینی چڵم له‌ خه‌ودا

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-02-08-16:44:00 - کۆدی بابەت: 2084
واتای بینینی چڵم له‌ خه‌ودا
لێکدانەوەی خەونەکان

زانیاری بینینی چڵم له‌ خه‌ودا منداڵه‌ ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی چڵم چوبێت له‌ جلوبه‌رگه‌كه‌ی به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كوڕێكی ده‌بێت ماڵپه‌ڕی زانیاری

ناوه‌ڕۆك

لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو  هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای چڵم لە خەودا کردووە . 

چڵم له‌ خه‌وندا 

بینینی چڵم له‌ خه‌ودا منداڵه‌ ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی چڵم چوبێت له‌ جلوبه‌رگه‌كه‌ی به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كوڕێكی ده‌بێت ، وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی چڵم به‌ لوتیدا بێته‌ خواره‌وه‌ ئه‌وا به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كچێكی ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی چڵم بدات له‌ ژنه‌كه‌یه‌وه‌ ئه‌وا ژنه‌كه‌ی حامیله‌ ده‌بێت به‌ڵام ژنه‌كه‌ی نوقسان ده‌بێت وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی ژنه‌كه‌ی چڵمی لێبدات كوڕی ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی چڵم بدات له‌ قاپی هاوسێكه‌یه‌وه‌ ئه‌وا له‌گه‌ڵ ژنی هاوسێكه‌یدا سه‌رگه‌رمی كاری فه‌ساد ده‌بێت ، وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی چڵم بدات له‌ جێگه‌ی خه‌وی پیاوێكه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا خیانه‌ت و فه‌ساد ده‌كات ، وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی چڵم بخوات ئه‌وا سه‌روه‌تی ژن ده‌خوات .

 


سەرچاوەکان



7184 بینین