ناوهڕۆك
مەعدەنوس خانە شێرپەنجەییەكان لەناو دەبات
لە ھەموو جیھاندا شێرپەنجەی سییەكان بە مەترسیدارترین جۆری شێرپەنجە دادەنرێت. لە ڕیزبەندی یەكەمی ھۆكارەكانی مردنی مرۆڤ دادەنرێ لە سەرتاسەری جیھاندا، لە ساڵی ١٩٨٧ەوە تا ئێستا لە ئەمریكا بە پێشەنگی ھۆكارەكانی مردن دادەنێرێت و زۆرترین مەترسیشی بۆسەر ژنان بووە.
شێرپەنجەی سی ڕێژەی مردنی زیاترە بە بەراورد بە جۆرەكانی تری شێرپەنجە (ڕیخۆڵەی گەورە، سنگ و پەنكریاس) زیاتر لە ١٥٩ ھەزار ھاوڵاتی ئەمریكی لەساڵی ٢٠١٤ بەھۆی ئەم جۆرە مەترسیدارەی شێرپەنجە ئێستە مەترسی مردنیان لەسەر. بەپێی ئامارەكان لە ٢٧٪ مردن بەھۆی نەخۆشییەكانی شێرپەنجەوەییە ٧٥-٨٠٪ حاڵەتی شێرپەنجەی سی بەناوی (NSCLC) non-small-cell lung canserكە چارەسەری زۆر زەحمەتە لە ئەنجامدا دەبێتە ھۆی مردن.
ئاوێتەی مەعدەنوس سێ خانەی شێرپەنجەی لەناو دەبات ئەم ئاوێتەیە لەساڵی ٢٠١٣ لە توێژینەوەیەكدا لە پومبێد ڕاگەیەنرا ئەم ئاوێتەیە دەبێتە ھۆی كوشتنی سێ خانەی شێرپەنجەیی بەڕێژەی ٨٦٪، كوشتنی خانە شێرپەنجەییەكان بە شێوەیەكی سروشتی ڕوودەدات ، ڕووەكی فلاڤۆنۆیدی وەرگرت كە بڕێكی زۆر سەرچاوەی خۆراكی تێدایە.
پێكھاتەی ئەم ئاوێتە پێك دێ لە كەرەوز ، پیاز، پرتەقاڵ ، جاترە، مەعدەنوس، چای بابووە، گژنیژ (ڕووەكێكی دڕكاوییە وەكو كنگر)، شەرابی سوور، ڕەیحانە.
ئەم ئاوێتەیە یەكێكە لە دەوڵەمەندترین سەرچاوەی سەرسامكەر پڕ دەكرێ لە گەڵای سەووزەی مەعدەنوس كە ناوی لاتینە (یان پەترۆسەلینوم) مەعدەنوسی ووشكراوە بە ڕێژەی ٤,٥٪ ترشی (ئاپیگەنین)ی تێدایە، بەپێی لێكۆڵینەوەی تاقیگەی دەركەوتووە كە ئاپیگەنین دەتوانێت خانەی شێرپەنجەیی بكوژێت، بەتایبەت شێرپەنجەی جۆرەكانی وەك سنگ، ھێلكەدان، سی، پەنكریاس، پرۆستات، ڕیخۆڵە گەورە.
بەپێی ئەو توێژینەوەیەی كە لەساڵی ٢٠٠٥ كرا لەلایەن بەرنامەی ئۆنلاینی چینی كە دەرمانزانی گەردییەكان.
ھەوڵ بۆ دۆزینەوەی میكانیزمی ئاڵۆز لەژێر كاریگەری ترشی ئاپیگەنین لە خانە شێرپەنجەییەكانی سی دەگێرت كە كاریگەرییەكی زۆر لەسەر سی مرۆڤ بەجێ دەھێڵێت.