بۆچی هەندێک کەس چاڵی ڕوومەتیان هەیە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-11-13:35:00 - کۆدی بابەت: 2146
بۆچی هەندێک کەس چاڵی ڕوومەتیان هەیە؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی هەندێك كەس چاڵی سەر ڕومەتیان هەیە؟

لە ساڵی 1923 (ئیڤانگێلین گیڵبێرتی یەكەم)،  داهێنانێكی كرد بە ناوی "ئامێرێك بۆ دروستكردنی چاڵی ڕوومەت"، پەتێك بوو دەبەسترا لە دەموچاو دوو ئاسنی پێوە بوو كە دبووە هۆی چاڵبوونی ڕومەت. ئەمە ئەوە دگەیەنێت كە خەڵك چاڵی ڕوومەتیان بە جوان و سەرنجڕاكێش زانیوە.
بەپێی سایتی (bustle) لە بیردۆزەیەكدا هۆكاری چاڵبوونی ڕومەت دەگێڕێتەوە بۆ (zygomaticus major) كە ماسولكەیەكە لە ئێسقاتی ڕومەتەوە درێژ دەبێتەوە بۆ لێواری دەم، لە كاتی پێكەنیندا ئەم ماسولكەیە دەممان بەرزدەكاتەوە. ئەو كەسانەی كە چاڵی ڕومەتیان نییە ماسولكەی (zygomaticus major) تەنها لە یەك بەش پێكهاتووە، بەڵام بۆ ئەو كەسانەی كە چاڵی ڕومەتیان هەیە ئەم ماسولكەیە لەنزیك دەمەوە دەبێت بە دوو بەشەوە. زاناكان دەڵێن ئەو چاڵە دروست دەبێت لەكاتی پێكەنیندا چونكە كەمێك لە پێستی كەسەكە دەچێتە ناو ئەو چاڵەی كە ماسولكەكە دروستی دەكات، بەڵام تا ئێستە نەیانتوانیوە بیسەلمێنن كە هۆكاری هەموو چاڵی ڕومەتێك ئەم ماسولكەیە بێت، چونكە ئەگەری هەیە چەند ماسولكەیەكی تر بتوانن ببنە هۆی چاڵبوونی ڕوومەت.
هۆكاری دووبەشبوونی ئەم ماسولكەیە تا ئێستە نەزانراوە. هەندێك جار لەبەر ئەوەی كە دایك و باوك چاڵی ڕوومەتیان هەبوو منداڵەكانیان بەهەمان شێوە دەردەچوون، بۆیە زاناكان كۆكبوون لەسەر ئەوەی كە چاڵی ڕوومەت بۆماوەییە، هەوروەها بە سیفەتێكی زاڵ دانرابوو، (سیفەتی زاڵ، واتا گەر دایك و باوكێك چاڵی ڕومەتیان هەبێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە منداڵەكەیان بەهەمان شێوە دەبێت). بەڵا دواتر زاناكان بۆیان دەركەوت لە هەندێك حاڵەتدا بەم شێوەیە نەبووە و هەندێك جار بێجگە لە ماسولكەی (zygomaticus major) چەند ماسولكەیەكی تر هۆكاری چاڵی ڕومەت بوون.
بەكورتی تا ئێستە نەزانراوە كە هۆكاری سەرەكی چاڵی ڕومەت چییە و چۆن دروست دەبێت، هەرچەندە سیفەتێكی جوانە بەڵام شایەنی ئەوە نییە كە ئاسن ببەستیت لە دەموچاوت بۆ بەدەستهێنانی.


سەرچاوەکان



884 بینین