ناوهڕۆك
چۆنیەتی ئەنجامدانی تاقیکاری و پشکنین پێش هاوسەرگیری
تاقیکاری بۆ پیاو
پشکنینی میز و پیسایی و خوێن، پشکنینی ئەم سێیانە نیوەی نەخۆشییەکانی مرۆڤ دەردەخەن.
پشکنینی (سپێرم)، تۆواوی پیاو نابێ لە هەر جارێکدا لە (١٠٠) ملیۆن خانەی زیندوو و (یەک سانتیمەتری سێجا) کەمتر بێت. ئەگەر لەم ئەندازەیە کەمتر بوو، ئەوە گرفتێک لە هۆڕمۆنەکاندا هەیە پێویستە پێش هاوسەرگیری چارەسەری بۆ بکرێت.
پشکنینی پرۆستات.
نەخۆشی شەکرە، لە ترسناکترین نەخۆشییە بۆماوەییەکانە، نابێ کوڕێک کە نەخۆشی شەکرەی هەبێت هاوسەرگیری لەگەڵ کچێک بکات کە هەمان نەخۆشی هەیە، چونکە ئەگەری زۆری هەیە منداڵەکەشیان تووشی ئەم نەخۆشییە بێت.
پشکنین بۆ جگەر و گورچیلە و دڵ.
پشکنینی بۆ نەخۆشی فەرەنگی (سلفس)، چارەسەرکردنی بە خێرایی.
(پشکنینی Rh) بۆ خۆپاراستن لەو نەخۆشیانەی کە دوای لە دایکبوونی منداڵی یەکەم، تووشی منداڵانی دووەم و سێیەم دێن.
تاقیکاریی بۆ ژن
ژن لە تاقیگە چەند پشکنینێکی گشتی بۆ هەریەک لە: (میز و پیسایی و خوێن) و دەخستنی ڕێژەی هۆڕمۆنەکان بۆ دەکرێت.
پشکنینی (Rh)ی بۆ دەکرێ، ئەگەر گروپی خوێنی پیاو پۆزەتیڤ و ژنەکە نێگەتیڤ بێت، گرفت بۆ منداڵەکانیان دروست دەبێت، منداڵی یەکەم تەندروستی باش دەبێت، بەڵام منداڵەکانی تر دووچاری گرفتی جۆراوجۆر دێن.
ژنەکە پێویستە لە ماوەی ٤٨ دەمژمێر دوای منداڵبوون، (ئەنتی دی - Anti D) بۆ بکرێت، ئەمەش بۆ پاراستی تەندروستیی منداڵەکانی دواتریان.
پشکنینی (تۆکسۆپالزمۆزس) Toxopalsmosis، نەخۆشیی پشیلە و سەگ.
پشکنینی شەپۆلەکانی دەنگی نێو منداڵدان و هێلکەدان.