خشت له‌ خه‌ودا واتای چیه‌

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-02-16-21:27:00 - کۆدی بابەت: 2318
خشت له‌ خه‌ودا واتای چیه‌

ناوه‌ڕۆك

لێكدانهوهی خهونهكان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو  هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای خشت لە خەودا کردووە .  

خشت له‌ خه‌وندا

لێكدانه‌وه‌ی بینینی خشت له‌ خه‌ودا سه‌روه‌تی زیاده‌ و كۆكراوه‌یه‌ هه‌وه‌ها لێكدانه‌وه‌ی هه‌ر خشتێك هه‌زار درهه‌مه‌ ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی خشت ببڕێت و دروستی بكات وه‌ ئه‌و خشته‌ش وشك بویه‌وه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌و خشته‌ سه‌روه‌ت به‌ده‌ست دێنێ ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی خشت به‌ده‌ستیه‌وه‌ بگرێت وه‌یان كه‌سێك پێی بدات هه‌زار درهه‌م به‌ده‌ست دێنێت وه‌ یان كه‌سێك پێی ده‌دات ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی خشتێكی زۆری بۆ كۆكرابێته‌وه‌ ئه‌وا سه‌روه‌ت و سامانی زۆری بۆ كۆ ده‌بێته‌وه‌ .

 


سەرچاوەکان



440 بینین