ناوهڕۆك
سەوزە لە کوردستان
سەوزە یەکێکە لەو بەرهەمە کشتوکاڵیانەی کە لە کورستاندا دەچێنرێت لە ڕووی گرنگییەوە لە دوای دانەوێڵە دێت، سەوزە دوو جۆرە:
سەوزەی هاوینەیی
ئەم جۆرە لە تەماتە و ئارو و باینجان و بامیە و گندۆر (کاڵەک) شفتی و بیبەر و کولەکە، تەماتە لە پێشەوەی هەموو جۆرەکانی تر دێت، لە ڕووی ئە وڕووبەرەی کە دەچێنرێت لە زەوییە کشتوکاڵییەکاندا، چونکە داواکاری زۆری لەسەرە، ڕێژەی بەرهەمهێنانی تەماتە لە پارێزگای هەولێر لە نێوان هەرسێ پارێگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک دا لە ساڵی ١٩٩٠ گەیشتە ٦٤٪ بەڵام سەوزەکانی تر لە هەمان سالدا ئەو ڕووبەرەی کە داگیریان کردبوو لە پارێزگای سلێمانی زیاتر بوو گەیشتە (٣٠٧٢٩) دۆنم و لە پارێزگای هەولێر و بە پلەی دووەم هات بە (٣٨٠٨٤) دۆنم و پارێزگای دهۆک بە پلەی سێیەم بە ڕووبەری (٢٧٦٩) دۆنم.
سەوزەی زستانە
ئەم جۆرە سەوزەیەش زۆر بە بایەخن و پێکدێن لە (چەوەندەر، شێلم، پیاز، گێزەر، خاس، کەلەرم، سپێناخ هتد).
ڕووبەری چاندراو بەو جۆرە سەوزانە لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر جیاوازی هەیە، پارێگای هەولێر لە ڕیزی پێشەوە دێت بە پێی ئامارەکانی ساڵی ١٩٩٠ز بە ڕووبەری (٣٢٣٦) دۆنمەوە بەڵام ئەو ڕووبەری تەنها (٦٩٩) دۆنم بووە لە پارێزگای سلێمانی دا، ڕووبەری چاندراو بە سەوزەی زستانە لە پارێزگای موسڵ دا لە ساڵی ١٩٧٧ز گەیشتۆتە (٢٩١٨) دۆنمەو لە پارێزگای دیالە گەیشتۆتە (٢٦٧٦) دۆنم لە ساڵی ١٩٧٥.