یاری خوێن(2006) - خون بازی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-22-00:40:00 - کۆدی بابەت: 2564
یاری خوێن(2006) - خون بازی

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

خون بازی (٢٠٠٦) فیلمێکی بەرهەمهێنراوە لەلایەن (رخشان بنی اعتماد) لە ساڵی ٢٠٠٦. بە یەکێک لە سەرکوتووترین فیلمەکانی بنی اعتماد و ئێران دادەنرێت، کە باس لە چیرۆکی کچێک دەکات بەناوی (سارا) کە لەلایەن باران کەوسەرییەوە ڕۆڵگێڕانی بۆ دەکرێت، کە کچێکە ئالوودەی ماددەی هۆشبەرە و دەستگیرانەکەی لە وڵاتی کەنەدا دەخوێنێت و ئاگاداری ئالوودەبوونی سارا نییە و کاتێک بڕیار دەدات بگەڕێتەوە بۆ مەراسیمی هاوسەرگیری، مانگێک پێش ئەوەی بگەڕێتەوە سارا بڕیار دەدات وازبهێنێ لە ماددەی هۆشبەر و ئەوەش کارێکی زۆر قورس دەبێت بۆی. ئەم فیلمە لەلایەن دوو دەرهێنەرەوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە کە (رخشان بنی اعتماد، محسن عبدالوهاب) ـن، بەڵام بە زۆری کاریگەری رخشان لە فیلمەکەدا ڕوونە. نووسەری فیلمەکە هەردوو دەرهێنەر و فرید مصطفوی و نغمه ثمینی ـن. هەریەک لە جەهانگیر کەوسەری و رەخشان بەنی ئیعتیماد کاری بەرهەمهێنانیان بۆ ئەنجامداوە. فیلمەکە لە ژانەری کۆمەڵایەتییە و ٩٠ خولەکە، سەرەتا بەناوی (گەشتی خەیاڵ) بوو کە باران کەوسەری ناوی نابوو بەڵام دواتر گۆڕا بۆ یاریکردن بە خوێن(خون‌بازی).
 

خەڵاتەکان

  • باشترین دەرهێنەری فیستیڤاڵی ئوستوڕالیا.
  • باشترین دەرهێنەر لەفیستیڤاڵی خانەی سینەما
  • باشترین ئەکتەری سەرەکی بۆ باران کەوسەری لەفیستیڤاڵی خانەی سینەما
  • باشترین کاری دەنگ لەفیستیڤاڵی خانەی سینەما
  • باشترین فیلم لەفیستیڤاڵی حافظ
  • باشترین وێنەگرتن لەفیستیڤاڵی حافظ
  • باشترین مەیکئاپ لەفیستیڤاڵی حافظ
  • باشترین دەنگ لەفیستیڤاڵی حافظ
  • سیمورغی کریستاڵی باشترین ئەکتەری ژن بۆ باران کەوسەری لە فیستیڤاڵی فیلمی فەجر
  • سیمورغی کریستاڵی باشترین سیناریۆ لە فیستیڤاڵی فیلمی فەجر
  • سیمورغی کریستاڵی تایبەتی هونەر لە فیستیڤاڵی فیلمی فەجر
  • سیمورغی کریستاڵی باشترین مەیکئاپ لە فیستیڤاڵی فیلمی فەجر
  • سیمورغی کریستاڵی باشترین مۆنتاژ لە فیستیڤاڵی فیلمی فەجر
  • سیمورغی کریستاڵی باشترین دەرهێنەر لە فیستیڤاڵی فیلمی فەجر
  • دیبلۆمی شانازی بۆ باران کەوسەری وەک ڕۆڵێکی نەمر

دەرهێنەر

رخشان بنی اعتماد
نووسەرەكان
رخشان بنی اعتماد، فرید مصطفوی

ئەكتەرەكان

باران كەوسەری، بیتا فرهی، مسعود رایگان

كات

90 خولەك

بەرواری بڵاوکردنەوە

2006


سەرچاوەکان



357 بینین