ناوهڕۆك
لێكدانه‌وه‌ی خهونهكان
لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای ده‌ریا لە خەودا کردووە .
ده‌ریا له خه‌وندا
له‌خه‌ودا لێكدانه‌وه‌ی ده‌ریا پاشایه یان كه‌سێكی زانایه ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی ده‌ریا ڕون و ساف بێت سته‌م كار و فاسده ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی هه‌موو ئاوی ده‌ریاكه بخواته‌وه ئه‌وا پاشایه‌كی زانایه ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی ئه‌ندازه‌یه‌ك له ئاوی ده‌ریا بخواته‌وه به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی كه ده‌یخواته‌وه پله‌و پایه ده‌ست دێنێ ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی به مه‌له‌كردن له ده‌ریا بێته ده‌ره‌وه ئه‌وا له زه‌حمه‌ت و ئازاری پاشا ڕزگاری ده‌بێت وه‌یان له زیندان ده‌رباز ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی له‌ده‌ریادا ڕۆ بچێ و بمرێ پاشان ئاوه‌كه بهێنێته سه‌ره‌وه ئه‌وا له‌كاره‌كانی دونیادا به ئازار و ئه‌شكه‌نجه دووچار ده‌بێت و له‌ناو ده‌چێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بین لهجوورهوه سه‌یری ده‌ریا بكات و نزیكی ئاوه‌كه نه‌بویه‌وه ئه‌وا به ئاره‌زووه‌كانی خۆی ناگات ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی به‌سه‌ر ده‌ریادا ڕۆیشت و قاچی ته‌ڕ نه‌بوو ئه‌وا له ئاگری دۆزه‌خ پارێزراو ده‌بێت و كاره‌كانی دونایی ئاسان ده‌بێت .