ناوهڕۆك
چۆن خۆمان بەزر بنرخێنین
وەرزشكردن
چەندین لێكۆڵینەوە دەریان خستووە كە پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆ هەیە لەنێوان وەرزشكردن و بەرز نرخاندنی كەسایەتیمان، بەهەمانشێوە دێبی ماندێل (Debbie Mandel) نووسەری كتێبی (Addicted to Stress) دەڵێت كە وەرزشكردن یارمەتی دروستكردن و بەهێزكردنی تەندروستی لەشمان و مێشكمان دەدات، هەروەها دەركەوتووە كە خواردنی تەندروست و خەوتنی پێویست كاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر كەسایەتیمان. شایەنی باسە وەرزشكردن یارمەتی دەردانی هۆڕمۆنی ئێندۆرفین (Endorphins) دەدات كە دەبێتە هۆی زیادكردنی دڵخۆشیمان و كەمكردنەوەی سترێس و دوودڵی.
دووركەوتنە لە بیركردنەوەی نەرێنی
دەبێت تاك دووربكەوێتەوە لە بیركردنەوە نەرێنی و خراپەكان، یان بە كەم زانینی خۆمان، بەڵكو دەبێت بیر لە خاڵە بەهێزەكان و ئەو دەستكەوتانە بكەینەوە كە بەدەستمان هێناوەن، هەروەها پێویستە لە هەڵەكانمان خۆشبین و هەوڵبدەین كاری نوێ تاقیبكەینەوە، هەروەها كردنی كاری خۆبەخشی وامان لێدەكات كە هەست بكەین كە گۆڕانكارییەكمان كردووە و سوودێكمان هەبووە بۆ كۆمەڵگا، ئەمانە هەمووی دەبنە هۆی زیادكردنی خۆشەویستی بەمبەر خۆمان و بەرز نرخاندنی كەسایەتیمان.
خۆو بناسە
پێویستە كەسەكان بزانن چ شتێك دڵخۆشیان دەكات و چ شتێك دڵ تەنگیان دەكات، هەروەها بۆچی لە هەندێك كاتتدا بێزار و بێتاقەت دەبین و پێویستە بەها و باوەڕەكانی بزانێت، ئەم دیاری كردن و خۆناسینە لەوانەیە لە سەرەتادا بێزاركەربێت، بەڵام دواتر دەزانێت چی دەبێتە هۆكاری ئەم هەستانە و چۆر بەدووربێت لە شتانێك كە بێزار و بێتاقەتیان دەكات.
چەند ڕێنماییەك بۆ بەرز نرخاندنی كەسایەتیمان
چەند ڕێنماییەك هەیە كە دەتوانین پەیڕەویان بكەین بۆ زیادكردنی باوەڕبەخۆبوونمان و خۆشویستنی كەسایەتیمان، لەوانە:
- گرنگیدان بە پاك و خاوێنی كەسێتی.
- پۆشینی جل و بەرگی پاك و ئەو جلانەی كە وامان لێدەكەن هەست بەدڵخۆشی و باوەڕبەخۆبوون بكەین.
- پەیڕەوكردنی سیستمێكی خۆراكی ڕێكخراو و دیاریكردنی كاتەكانی نان خواردن.
- كەمكردنەوەی سترێس.
- ئەنجامدانی ئەو شتانەی كە حەزیان پێدەكەیت.
- هاوڕێیەتیكردنی ئەو كەس و هاوڕێیانەی كە خۆشتدەوێن و دووركەوتنەوە لەو شوێنانەی كە وات لێدەكەن بە خراپی بیر لە خۆت بكەیتەوە.