مافەکانی مرۆڤ چین؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-02-27-11:48:00 - کۆدی بابەت: 2703
مافەکانی مرۆڤ چین؟

ناوه‌ڕۆك

مافەكانی مرۆڤ چییە؟

مافی مرۆڤ

مافی مرۆڤ بریتییە لە كۆمەڵە مافێكی ڕەگداكوتاو كە دەبێت هەموو مرۆڤێك هەیبێت بە بێ گوێدانە ڕەگەز، دین، ڕەچەڵەك و زمان، هەروەها ئەوە دەگەیەنێت كە ئەم مافانە یەكسانە بۆ هەموو تاكێك بەبێ جیاوازی كردن لە نێوانیاندا، ئەم مافانە هەمووی پەیوەندی بەیەكەوە هەیە و نابێت جیابكرێنەوە، كە هەموو ئەم مافانە پارێزراوە لەلایەن یاسا نێودەوڵەتی و پەیماننامەكانەوە.

یاسا نێودەوڵەتییەكان بۆ مافەكانی مرۆڤ

یاسا نێودەوڵەتییەكان بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاماژە بە پابەندبوونی حكومەتەكان دەكات كە دەبێ پابەندبن بە مامەڵەكردن لەگەڵ تاكەكانی خێزان بە یەك شێواز لەڕیگەی چەند ڕێكارێكەوە، ئەمەش  بۆ جەختكردنەوە لەسەر مافەكانی مرۆڤ و پاراستنی ئازادییە بنەڕەتییەكان هەم لە ئاستی تاك و كۆمەڵگادا، ئەم یاسایە پشتدەبەستێت بەچەند بنەمایەك كە بریتیین لە: ڕاگەیاندی جیهانی بۆ مافەكانی مرۆڤ، پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان، كە بڵاوكرایەوە لە ساڵەكانی 1945 و 1948، پاشان نەتەوە یەكگرتووەكان هەستا بە فراوانكردنی یاساكانی مافی مرۆڤ بۆ ئەوەی بەشەكانی تری كۆمەڵگە بگرێتەوە وەك، ئافرەت، منداڵ، كەمینەكان هەروەها خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، ئێستە ئەم بەشانە هەموویان مافی خۆیان هەیە كە دەیانپارێزێت لە جیاكاری كە لە سەردەمی كۆندا زۆر بەربڵاو بوو.

بەیاننامەی گشتی بۆ مافەكانی مرۆڤ

بەیاننامەی گشتی بۆ مافەكانی مرۆڤ بە یەكێك لە گرنگترین پەیماننامەكانی مێژووی مافی مرۆڤ دادەنرێت، كە ئامادەكراوە لەلایەن كۆمەڵە كەسێك كە باكگراوەندیان هەیە لە سەقافەت و كلتوور و یاسادا لە جیهاندا، هەروەها وەریانگێڕاوە بۆ زیاتر لە 501 زمان.

چەند پۆلێنێكی مافەكانی مرۆڤ

مافە ڕەهاكان

كۆمەڵێك ماف هەن كە بە ڕاها دادەنرێن و ناگۆڕدرێن، لەژێر هیچ بارێكدا نابێت پێشێل بكرێت، ئەم مافانە ڕێگری لە خاوەن دەسەڵاتەكان دەكات لە ئەنجامدانی تاوان وەك، كوشتنی بەكۆمەڵ، لەسێدارەدان، ئەشكەنجەدان و ڕەگەزپەرستی، هەروەها ئازادی بیروڕا دەربڕین و هەڵبژاردنی دین دەبەخشێت بە تاكەكان.

مافە یەكسان و جیانەكراوەكان

  1. جیاكاری نەكردن لە نێوان تاكەكاندا بە بنەمایەكی سەرەكی دادەنرێت، جا ئەو جیاوازییە بەبۆنەی ڕەگەز یان پەیوەندی تاكەكەسی بێت.
  2. هەندێك لە بەڵێننامەكانی مافی مرۆڤ
  3. پەیماننامەی نێودەوڵەتی لەسەر مافە ئابووری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکان.
  4. پەیماننامەی نێودەوڵەتی بۆ نەهێشتنی هەموو جۆرەكانی ڕەگەزپەرستی.
  5. پەیماننامەی مافەکانی منداڵ.
  6. پەیماننامەی نێودوڵەتی بۆ نەهێشتنی هەموو جۆرەكانی جیاکاری لە دژی ژنان.
  7. پەیماننامەی دژ بە ئەشکەنجە و سزا دڕندانە و نامرۆڤییەكان.
  8. پەیماننامەی نەهێشتنی كۆمەڵكوژی.
  9. پەیماننامەی یەكسانی پارەدان.
  10. پەیماننامەی ڕێككەوتنی بەكۆمەڵ.
  11. پەیماننامەی یونسكۆ دژ بە جیاكاری كردن لە خوێندن و فێركردندا.


سەرچاوەکان



58543 بینین