ناوهڕۆك
هەندێك دیالۆگی فیلمی Forrest Gump
فۆڕێست: دایکم هەمیشە دەیوت ژیان وەک پاکەتێک شیرینی وایە هەرگیز نازانیت کام تامەت بەر ئەکەوێت
فۆڕێست: ئایە تۆ شووم پێ دەکەیت؟
[ جێنی ئاوڕی دایەوە و سەیری فۆڕێستی کرد]
فۆڕێست: من ئەبمە هاوسەرێکی باش بۆت جێنی.
جێنی: تۆ ئەبیتە هاوسەرێکی باش،فۆڕێست
فۆڕێست: بەڵام تۆ شووم پێ ناکەیت
جێنی : [بە خەمبارییەوە] تۆ ناتەوێت ببمە هاوسەرت
فۆڕێست: بۆچی تۆ منت خۆش ناوێت؟،جێنی
[جێنی هیچ شتێکی نەوت]
فۆڕێست: من پیاوێکی زیرەک نیم، بەڵام ئەزانم خۆشەویستی چییە
[کاتێک جێنی و فۆڕێست لە قوتابخانە دەهاتنەوە]
جێنی: ڕاکە فۆڕێست ڕاکە
(تەنها ئەو کەسانە تێدەگەن کە بینیویانە?)
شۆفێری پاس: ئایە تۆ بەتەنها دێیت؟
فۆڕێست گەمپ بە منداڵی: دایکم وتی لەگەڵ هیچ کەسێکی نامۆ نەڕۆیت
شۆفێری پاس: ئەمە پاسی قوتابخانەیە
فۆڕێست گەمپ بە منداڵی: من فۆڕێستم،فۆڕێست گەمپ
شۆفێری پاس: من دۆرۆسی هاریس
فۆڕێست گەمپ بە منداڵی: باشە ئێستا ئێمە نامۆ نین
خاتوون گەمپ [بۆ فۆڕێست]: هەرگیز مەهێڵە ئەوانی کە پێت بڵێن کە لە تۆ باشترن
جێنی بە منداڵی: نامەیەک بۆ خودا،خودایە بمکە بە باڵندەیەک بۆ ئەوەی بتوانم بفڕم و بڕۆم زۆر دوور،دوور لە ماڵەوە
فۆڕێست گەمپ: دایکم هەمیشە دەیوت مردن بەشێکە لە ژیان، بە دڵنیایەوە من هیوام دەخواست کە وا نەبوایە
خاتوون گەمپ: تۆ پێویستە باشترین شت بکەیت لەگەڵ ئەو شتەی خودا پێت دەبەخشێت
فۆڕێست گەمپ بە منداڵی : دایکە پشوو چییە؟
خاتوون گەمپ : پشوو شوێنێکە کە بۆی دەڕۆیت و هەرگیز ناگەڕێیتەوە
[مەبەستی لە مردنە]
ڕاهێنەری ڕەگبی : ئەو گەمژەترین کوڕی سۆزانییە لە ژیاندا، بەڵام بەدڵنیایەوە خێرایە
[مەبەستی فۆڕێست گەمپە]
جێنی: ئەو ناوی فۆڕێستە
[مەبەستی کوڕەکەی خۆی و فۆڕێستە]
فۆڕێست: ناوەکەی وەکو هی منە!
جێنی : من ناوی باوکیم لێنا
فۆڕێست : باوکی ئەمیش ناوی فۆڕێستە؟
جێنی: تۆ باوکی ئەویت،فۆڕێست
فۆڕێست گەمپ : من ڕامکرد بۆ ماوەی ٣ ساڵ و ٢ مانگ و ١٤ ڕۆژ و ١٦ سەعات