ناوهڕۆك
لێكدانه‌وه‌ی خهونهكان
لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای دیوار لە خەودا کردووە .
دیوار له خه‌وندا
له خه‌ودا لێكدانه‌وه‌ی دیوار بینین به‌ڵگه‌ی وه‌زع و حاڵی ژیانی بینه‌ری خه‌وه‌كه‌یه ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی له‌سه‌ر دیوارێكی قایمدا دابنیشێت ئه‌وا حاڵ و زهزعی له‌ژیاندا باش و توند و تۆڵ ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی دیوارێكی كۆنه تێك بدات ئه‌وا سه‌روه‌ت به‌ده‌ست دێنێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر دیواره‌كه تازه‌بوو ئه‌وا به‌ڵگه‌ی خهمو په‌ژاره‌یه ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی له‌سه‌ر دیوار ڕاوه‌ستاوه ئه‌وا وه‌زع و حاڵی چاك نابێت به‌ره‌و پێش ناڕوات وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی له‌سه‌ر دیوار كه‌وته خواره‌وه‌و ئه‌وا وه‌زع و كاره‌كانی شیرازه‌ی تێك ده‌چێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی به دیواردا هه‌ڵواسراوه ئه‌وا په‌شێو و په‌رێشان حاڵ ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی دیوارێك له جێگه‌ی خۆی به‌رز بكاته‌وه ئه‌وا پیاوێك به پله‌و پایه ده‌گه‌یه‌نێ وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی فڕێ بدات ئه‌وا كارێك له‌سه‌ر كار و كاسپی ده‌رده‌كات .