ناوه‌ڕۆك
لێكدانه‌وه‌ی خهونهكان
لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای دڵ لە خەودا کردووە .
دڵ له خه‌وندا
له‌خه‌ودا لێكدانه‌وه‌ی بینینی سامانێكه كه پێی ده‌گات ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی دڵی له‌ده‌ره‌وه‌ی له‌شیدا بێت ئه‌وا به‌ڵگه‌ی سه‌لامه‌تی له‌شیه‌تی ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی دڵته‌نگ بێت ئه‌وا كاره‌كان سه‌خت و دژوار ده‌بن بۆی ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی دڵخۆش و شاد بێت ئه‌وا كاره‌كان سانا و ئاسان ده‌بن بۆی ، ئه‌گه‌ر بینی دڵی گیرابێت پێویسته له گوناهه‌كانی توبه بكات ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی دڵی كه‌وتبێته لای ڕاسته‌وه ئه‌وا نه‌خۆشیه‌كی دژوار ده‌گرێت ، وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینی به هه‌ردوو ده‌ستی دڵی گرتبێت ئه‌وا كاره‌كانی ئه‌نجام ده‌دات .