ناوهڕۆك
لێكدانه‌وه‌ی خهونهكان
لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای سه‌گ لە خەودا کردووە .
سه‌گ له خه‌وندا
لێكدانه‌وه‌ی سه‌گ له خه‌ودا دوژمنێكی هه‌ڵه خه‌رجه ، به‌ڵام میهره‌بانه ، ئه‌گه‌ر ده‌ڵ ببینێ ژنی ده‌ست هه‌ڵه‌یه وه سه‌گی ڕه‌ش دوژمنێكه له خێڵی عه‌ره‌ب وه سه‌گی سپی دوژمنێكه له خێڵی فارس و عه‌جه‌م ، ئه‌گه‌ر ببینێ سه‌گ پاسی دهگاكهی بكات له دوژمنه‌وه قسه‌یه‌كی ڕه‌ق ده‌بیسێ ، ئه‌گه‌ر ببینێ لیكی سه‌گ چووه جل و بهرگهكهیهوه ئه‌وا دو‌ژمنێك بیره‌وه‌رییه‌كانی ئازار ده‌دات ، ئه‌گه‌ر ببینێ گۆشتی سه‌گ بخوات به دو‌ژمنێك دوژمنێكی تر له‌ناو ده‌بات ، ئه‌گه‌ر ببینێ نان به سه‌گ بدات ڕزق و ڕۆزی زیاد ده‌كات ، ئه‌گه‌ر ببینێ سه‌گ لێی نزیك ببێته‌وه ئه‌وا دوژمن ته‌ماعی تێ ده‌كات ئه‌گه‌ر ببینێ سه‌گ هانای بۆ بێنێ ئه‌وا پشت به دوژمنێكی خراپ ئه‌به‌ستێ و له‌كاردا یارمه‌تی ده‌دات ، ئه‌گه‌ر ببینێ شیری سه‌گ بخوات ئه‌وا به‌ده‌ست ترس و له‌رزێكی گه‌وره‌وه هه‌راسان ده‌بێ و له نێوان ئه‌و وه دوژمن‌دا ئه‌گه‌ر پهرپابونب شه‌ڕی تێدایه ، ئه‌گه‌ر ببینێ سه‌گ له ده‌ستی ڕابكات ئه‌وا دوژمن لێی ده‌ترسێ ، ئه‌گه‌ر ببینێ دهڵێك (سه‌گی مێینه ) هاته ماڵه‌كه‌یه‌وه ئه‌وا له‌گه‌ڵ ژنێكی په‌ست و هه‌ڵه خه‌رجدا هاوسه‌رگیری ده‌كات ، ئه‌گه‌ر ببینێ سه‌گێك كه‌ڵبه‌ی لێ بدات ئه‌وا دوچاری ئازار و ئه‌شكه‌نجه ده‌بێته‌وه .