ناوهڕۆك
بزوتنەوەی دیدەوانی کەی دەستی پێکرد؟
لە ساڵی ١٩٠٣ بزوتنەوەی دیدەوانی دروست بوو، دوای بڵاوبوونەوەی کتێبێک بە ناونیشانی (چالاکی دیدەوانی کوڕان). ئەم کتێبە لە دانانی (ڕۆبێرت بادون باودڵ) بوو کە لەو کاتەدا سەرپەرشتیاری گشتی سوارە بوو لە سوپای بەریتانیادا بە پلەی موقەدەم.
ئامانجی سەرەکی دانەر، دانانی بنەما و ڕێنماییەکان بوو کە لەوکاتەدا ڕێكخراوە خوێندکاریەکان لەسەری چوون. لە ڕاستیدا دەوترێت باودڵ باوکی بزوتنەوەی دیدەوانیە.
باودڵ چادرگەیەکی تاقیگەیی لە دوورگەی بروانسی ڕێکخست هەرچی بیرۆکەی هەبوو هەمووی جێ بە جێ کرد. بیروڕای وابوو کوڕان لە ڕێکخراوی بچوکدا خۆیان ڕێکخەن کە هەر گروپێکیان بریتی بێت لە شەش یان حەوت کەس و یەکێک ببێت بە سەرکردەیان، هەروەها بڕوای وابوو مەشق کردنیان دەبێت زانیاری زیاتر بخاتە سەر زانستیان وەک نەخشەکێشان، فێربوونی هێماکان. فریاکەوتنی سەرەتایی، ئەو کارامەییانەی کە پێویستن لەسەر بازگە و غەیری بازگەدا چونکە گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ پشت بەستن بە خۆبەستن. هەر کوڕێک دەبێتە دیدەوان ئەگەر بچێتە ناو تیمی دیدەوانیەوە لە تەمەنی ١١ بۆ ١٦ ساڵی. ئەگەر قبوڵی کرد ببێتە دیدەوان دەبێت سوێند بخوات، کە ئەرکەکانی لە بەرامبەر خوا و وڵات و خەڵکیدا بە جوانی و دروستی جێ بە جێ بکات و لە هەموو کاتێکدا یارمەتی خەڵکی بدات و ملکەچی یاساکانی دیدەوانی بێت، کە بریتیین لە:
یاساكانی دیدەوانی
١- دیدەوان دەبێت جێی باوەڕبێت.
٢-دیدەوان دەبێت دڵسۆزبێت.
٣- دیدەوان دەبێت خەڵکی خۆشبوێت و ماف و هەستی خەڵکی تر بەر چاو بگرێت.
٤-دیدەوان دەبێت برای هەموو دیدەوانەکانی تربێت.
٥- دیدەوان دەبێت بە جەرگ و ئازا بێت لە بەرەنگار بوونەوەی هەرچی ناڕەحەتیەکاندا.
٦- دیدەوان دەبێت سوود لە کارەکەی وەربگرێت و گرنگی بدات بە موڵک و ماڵی خەڵکانی تر.
٧-دیدەوان دەبێت ڕێز لە خۆی و خەڵکی تریش بگرێت.
لە چالاکیەکانی دیدەوانی، ڕێ ڕۆشتن، سازدانی چادرگە و دیدەوانی، جگە لە چالاکیەکانی تری وەکو بەکارهێنانی بێ تەل، پەڕینەوە لە ( ڕێگوزەرەکان )، خلیسکان بەسەر بەفر و ئاو و هتد.
ئەمڕۆ بزوتنەوەی دیدەوانی نزیکەی ١٤ ملیۆن ئەندامیان هەیە لە ١٥٠ وڵاتدا. لەبەر ئەوە بزوتنەوەیەکی جیهانیە، لیژنەیەکی جیهانی هەیە بۆ دیدەوانی کە بریتیە لە ١٢ کەس کە نوێنەرایەتی ١٢ وڵات دەکەن. کە کۆنگرەی جیهانی بۆ دیدەوانی هەڵیان دەبژێرێت. ئەم کۆنگرە گشتیە بۆ دیدەوانی جیهانی هەر دوو ساڵ جارێک دەبەسترێت.