بۆچی جاڵجاڵۆکە ناکەوێتە داوی خۆیەوە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-17-05:36:00 - کۆدی بابەت: 3380
بۆچی جاڵجاڵۆکە ناکەوێتە داوی خۆیەوە؟
پرسگەی ئاژەڵ و ڕووەک

بۆچی جاڵجاڵۆکە ناکەوێتە داوی خۆیەوە؟

جاڵجاڵۆکە زۆر زیرەک و فێڵبازە، دەزانێت چۆن ڕاوی مێرووەکان دەکات. بەڵام ئەگەر تۆڕی جاڵجاڵؤکە لینجە و دەنوسێت بە مێرووەکانەوە، ئەی بۆچی خودی جاڵجاڵۆکە ناگرێت؟
ڕەنگە لە وەڵامی ئەم پرسیارە سەرتان سوڕبمێنێت، تۆڕی جاڵجاڵۆکە بە خۆشیەوە دەنوسێت. دەشێت تۆڕی جاڵجاڵۆکە بەدوای خۆی، ئەوەیە کە ماڵەکەی لەناو تۆڕەکەیدایە و دەزانێت ئەو ڕێگا کامەیە کە دەیگەیەنێتە ماڵەکەی. کاتێک لە سەرەتاوە جاڵجاڵۆکە ماڵەکەی دروست دەکات، هێڵی بێوەی بۆ خۆی دەکێشێت کە بۆ هاتوچۆکردن بەکاری دەهێنێت. جاڵجاڵۆکە چەندین جۆر لە ئاوریشم دروست دەکات، جۆرە لینجەکەی بۆ ڕاوکردنی نێچیرەکانی بەکاردەهێنێت، بەڵام چەند جۆرێکی نالینجیش دروست دەکات و بۆ پشتیوانی بەهێزی تۆڕەکەی بەکاریدەهێنێت. ئینجا جاڵجاڵۆکە ئەو تۆڕە لینج و نالینجانە باش لەیەک دەکاتەوە و بە ئاسانی خۆی لە جۆرە لینجەکە لادەدات. جاڵجاڵۆکە لەبەر ئەوەی هەستی دەستلێدانی زۆر بەهێزە بۆیە دەتوانێت بە ئاسانی لەیەکیان جیابکاتەوە.


سەرچاوەکان



419 بینین