پەیکەرە کۆئەندام چییە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-26-23:57:00 - کۆدی بابەت: 3761
پەیکەرە کۆئەندام چییە؟
جەستەی مرۆڤ

پەیکەرە کۆئەندام

پەیکەرە کۆئەندام لە ژیانی کۆرپەلە لە ناو سکی دایکی لە هەفتەی پێنجەمین و شەشەمیندا دروستبوونی تەواو دەبێت، لە سەرەتاوە وەکو کڕکڕاگە وایە و ژمارەیان زۆرە دەگاتە ٣٦٠ ئێسک و لە دواییدا هەندێکیان یەکدەگرن و ژمارەیان دەبێتە ٢٠٦ لە ماوەی ٢٠ ساڵی تەمەندا، لە مرۆڤی گەورەدا ئێسکەکان ٥/١ ـی کێشی لەش پێک دەهێنێ. ئێسکەکان لە لەشی مرۆڤدا بەم شێوەیە دابەش بووە:

-کەلـلەی سەر: ٢٢
-ئێسکەکانی گوێ: ٦
-بڕبڕەی پشت: ٢٦
-پەراسوو دەفەی سنگ: ٢٥
-پەلەکانی سەرەوە: ٦٤
-پەلەکانی خوارەوە: ٦٢
-ئێسقانی اللامی: ١

كاری ئێسك و تایبەتمەندی

ئێسکەکان توانای بەرگەگرتنی پاڵەپەستۆی زۆریان هەیە کە دەگاتە ٦٠٠کیلۆ گرام/سم٢ پێش ئەوەی بشکێن، ئەوەش بەهۆی ئەوەیە کە ماددەی کانزایی زۆر تێدایە، بەهۆی ئێسکە پەیکەرەوە ئادەمیزاد شێوەی تایبەتی دەرەوە وەردەگرێت و ماسولکەش لەسەر ئێسکەکان بەندە و هاوکارە بۆ وەستان و جوڵانەوە و لەناو مۆخی ئێسکەکانش خرۆکەی سووری خوێن دروست دەبێت، هەندێک ئێسکی پتەویش هەن وەک سندوقێکی پارێزەر هەندێک ئەندام دەگرێتە خۆی وەک کەللەی سەر و بڕبڕەی پشت کە دەماخ و دڕکە پەتک دەپارێزێت.

ئەو پەیکەرەی باسمان کرد کە ناتوانێت خۆی بە تەنها بجوڵێت بەبێ هاوکاری ماسولکەکانی دەوروبەری، ماسولکەکانیش پاریزگاری لە دەمار و بۆری خوێن و ئەندامەکان دەکەن، جوومگەکان توند و تۆڵ و جێگیر دەکەن بە گشتی هۆکارن بۆ وەستانی پەیکەری ئادەمیزاد بە شێوەیەکی ڕاست و دروست و ڕۆڵێکی دیار و کاریگەریشیان هەیە لە دروست کردنی گەرمی لەش، ژمارەی ماسولکەکانی ناو لەشی مرۆڤ لە ٦٠٠ ماسولکەی گەورە و بچوک زیاترە، کە هەندێکیان چەند کیلۆگرامن و هەندێکیان تەنها سانتیمەترێکن لە درێژی و هەشیان بە ئاسانی نابینرێت وەک ماسولکەی ناو گوێچکە بەگشتی ٪٥٠-٤٠ ـی کێشی لەش پێکدەهێنێت.


سەرچاوەکان



1278 بینین