خۆڕازاندنەوەی پیاو بۆ خێزانی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-05-12:39:00 - کۆدی بابەت: 4160
خۆڕازاندنەوەی پیاو بۆ خێزانی
هاوسەرگیری

ڕازاندنەوەی پیاو بۆ خێزانی

پەسەندە کە پیاو خۆی جوان بکات بۆ ئافرەتەکەی، هەروەک ئیبن عەباس سالامی جودای لێبێت دەفەرمووێت: (من خۆم جوان دەکەم بۆ خێزانم هەروەک ئەو بۆ من خۆی جوان دەکات، نامەوێت من هەموو حەقی خۆم لەو وەربگرم و حەقی ئەویش لەسەر من بمێنێت)، چونکە خودا دەفەرمووێت: (ولهن مثل الذی علیهن) البقرة ٢٣٨.

ئیمامی قورتبی دەربارەی گووتەکەی ئیبن عباس سەلامی خودای لێبێت دەڵێت: خۆ جوانکردنی پیاوان لە بارێک بۆ بارێکی تر دەگۆڕێت، هەندێک خۆڕازاندنەوە شیاوە بۆ گەنجان و هەندێکتی تر بۆ پیرەکان، بە گوێرەی شوێن و جێگەش بە هەمان شێوە دەگۆڕێت، دەربارەی پۆشاکیش بە هەمان شێوەیە، مەبەستیش بریتییە لە ڕێک و پۆشتەیی و دڵی ئافرەتەکەی پێ خۆش بکات، هۆکارەکانی ڕازاندنەوەش بریتییە لە بۆن، سیواک، نینۆک کردن، قژ ڕێکخستن، لابردنی پیسی، کە کۆمەڵەی زانایان پەسەندیانە.
ئەنسی کوڕی مالیک سەلامی خودای لێبێت دەفەرمووێت: (لە دونیا ئافرەت و بۆنی خۆشم لا خۆشەویست کراوە، نوێژیش بیلبیلەی چاومە)، فەرموودەکە ئەوە دەگەیەنێت کەوا پیاوان دەبێت جۆری عەتر و بۆنەکانیان ڕەنگی نەبێت بەڵام بۆنی زۆر بێت وەک میسک و عەنبەر و عود و عەتر، بە پێچەوانەوە ئەوەی ئافرەتانە کەوا دەبێت بۆنی کەمبێت و ڕەنگی زۆربێت وەک زیباد و عەبیر.


سەرچاوەکان



589 بینین