خۆراک بۆ نەخۆشی پێست

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-27-01:04:00 - کۆدی بابەت: 4887
خۆراک بۆ نەخۆشی پێست
نە‌خۆشی پێست

بۆ نەخۆشی پێست

بۆ لیر و خورانی کاتی چەند دڵۆپە هەنگوین و زەیتی زەیتوون و زەیتی بادەمی تاڵ و کەمێک ناعناعی هاڕدراو و زەردەچەوە لێکیان بدە و شوێنی پێویستی پێ چەور بکە، بەفراوی پێدابکە، لە ئاگر و شوێنی گەرم دوور بکەوەرەوە، کە گەدەت ترشاوە خۆت بڕشێنەرەوە.

بۆ پێسی چەور و تاریک

دەسکێک زەعفەری بجە ناو لیترێک ئاوی کوڵاو و سەری دابپۆشە تا (٢٥) خولەک، بیپاڵێوە هەر دوو کاتژمێر جارێک پێی بشۆ و چەوری بکە هەموو ڕۆژێک هی تازە دروست بکەرەوە و تا بە تەواوی پێستت گەش دەبێت، بۆ قڵیشینی پێست شاترە و قژی کەنیشکی کێوی بکوڵێنە و بیپاڵێوە و بەخەستی لە شوێنەکەی بدە، (٥٠٠) گرام شیلان و (٢٠٠) گرام هەنجیر بەیەکەوە بکوڵێنە لە شوشەدا دوایی (٥) کاتژمێر دەمکردن بیپاڵێوە و بیخۆرەوە بەڵام تڵپەکەی مەڕێژە و ڕۆژی دووەم ئاوی گەرم تێ بکە و دوای (٥)کاتژمێر بیخۆرەوە، ئەم کردارە تا (٧) ڕۆژ دووبارە بکەرەوە.


سەرچاوەکان



370 بینین