ناوهڕۆك
زانیاری دەربارەی پاقلە
بەشی بەکارهاتووی بەرەکەیەتی (دەنکەکەی بە ووشکی و تەڕی)، لە کۆنەوە ناسراوە، لە ئاسیاوە هاتووە و گەیشتۆتە دەریای سپی ناوەڕاست. لە چیای ئاراسیش جۆری تری هەبووە. لە سەردەمی ئەگریکەکانەوە بە سەوزی بەکارهاتووە و وشک کراوەتەوە بۆ زستان. زۆر جاریش بەکارهاتووە لە جیاتی کاغەز بۆ دانانی لەناو سندوقی دەنگدان و ژماردنی.
ڕۆمەکانیش ناسیویانە و بەکاریان هێناوە بە سەوزی و وردیان کردووە و لەگەڵ دانەوێڵە کردوویانە بە ئارد، لە وڵاتانی جیهانی سێیەم زیاتر بەکاردێت نەوەک لە ئەوروپا ئەوەش بۆ ئەوەی هاوسەنگی گۆشتی گیانلەبەری پێبکەن کە پڕۆتینی تیایە. پاقلە دەتوانرێ ساڵی چەند جارێک بچێندرێ و جۆری زۆریشی هەیە لە جیهاندا.
پێکهاتەی پاقلە
- ئاو ٦٧٪.
- پڕۆتین ١٠٪.
- چەوری ٤٪.
- کاربۆهیدرات ١٤.٦٪.
- ڕیشاڵ ٤٪.
- شەکر و کانزای وەک کالسیۆم و فۆسفۆڕ و ئاسن و گۆگردی تیایە.
- ڤیتامینی کۆمەڵەی (بی) تیایە و لەگەڵ هەندێ هیمۆگڵبین.
- لە زۆربەی ڕووەکەکان پڕۆتینی زیاتر تیایە.
بەکارهێنانی پزیشکی پاقلە
- ماسولکە خۆویستەکان خاودەکاتەوە بۆیە بۆ ئازار و ڕەقبوونی ماسولکە و ئازاری پشت بەکاردێت.
- میزکردن زیاد دەکات.
- بۆیەی سەر پێست لادەبات.
- بۆ سکچوون باشە گەر بە توێکڵەوە بکوڵێنرێ بەڵام باوبژ دروست دەکات.
- بۆ خوێن باشە چونکە ڤیتامینB تیایە.
- هەندێ کەس زیادە هەستیاری بە پاقلە دەگرێت و خوێنی تێکدەشکێت و ڕەنگی زەرد دەبێت پێویستە لە نەخۆشخانە چارەسەر بکرێت، ئەو نەخۆشییە پێی دەڵێن (Favism). پێویستە ئەو کەسە کارتێکی تایبەتی بۆ بکرێت کەوا ئەو جۆرە هەستیارییەی هەیە و نابێت جارێکی تر پاقلە بخوات هەندێ دەرمانی تری پزیشکیش قەدەغە دەکرێت لەو حاڵەتەدا.
سەرچاوەکان
1052 بینین