ناوهڕۆك
شاری ڤاتیكان
ڤاتیکان شارێکی وشکانییە و دەکەوێتە ڕۆمای ئیتاڵیاوە و سەربەخۆیە و دادگا و یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانی خۆی هەیە و حاکمی باڵادەستی خۆی پاپایە، تەنانەت ڤاتیکان سووپای خۆی هەیە کە پاسەوانیەكەی لە ئەستۆی سویسرایە و هێزێکی بچووکی چەکداری کاسۆلیکی سویسرین، ئەو هێزە چەکدارە لە ساڵی (١٥٠٦)ـی زایینی، لەلایەن سوپای سویسراوە مەشقیان پێدەکرێت و ئەوەش ئاشکرایە کە ڤاتیکان زۆر پشت بە ئیتاڵیا دەبەستێت بۆ سەرچاوە و خزمەتگوزارییەکان و پەیوەندی زۆر باش بەیەکەوە دەبەستن، هەرچەندە شاری ڤاتیکان بەشێوەیەکی فەرمی زۆر سەربەخۆیە، بەڵام هێشتا زۆر بچووكە.
مێژووی شاری ڤاتیكان
ناوی ڤاتیکان پێشتر لە سەردەمی دەوڵەتی ڕۆمانیدا بۆ ناوچەی بانکی ڕۆژئاوای ڕووباری تیبەر بەرامبەر شاری ڕۆما بەکارهاتووە و لە سێبەری ئیمپراتۆریەتی ڕۆمدا چەندین بینای تایبەتی ئەو قۆناغەی ژیانی ئیتاڵیا بنیاتنراوە، و گرنگترین شت لە مێژووی شاری ڤاتیکان ئەمانەن:
- وا دادەنرێ کە ئەو بەشە ئاوەدانەی ڕۆما کە بە ڤاتیکانی کۆن ناودەبرێت بۆ ماوەیەکی زۆر بە پیرۆز دادەنرا، چونکە مەزاری تایبەت بە خوداکانیان هەبوو کە پێشتر بە پیرۆزیان دادەنا، دوای ئەوەش كڵێسای سانت پیترسبۆرگ لە نزیکەوە دروست کرا.
- ھەرەمی ڤاتیکان لەلایەن کالیگولاوە لە میسرەوە هێنراوە و لەوێ دانراوە، ئەم ناوچەیە بووە بە شوێنی مردنی زۆرێک لە مەسیحییەکان لە دوای ئاگرە مەزنەکەی ڕۆما لە ساڵی (٦٤)می زایینیدا، دابونەریتە کۆنەکان لەو باوەڕەدان کە سانت پیتەر لەم ڕووداوانەدا بە سەرەوژێر لە خاچ دراوە.
- چەندین شوێنەواری تەرم و گۆڕ و گۆڕی بچووک لە شاری ڤاتیكان دۆزراونەتەوە، هەروەها چەندین گۆڕی كوشتارگەی خوداوەندە جیاوازەكانی ئایینە جیاوازەکان لە شارەكەدا زۆرن، كە دەگەڕێنەوە بۆ پێش دروستکردنی كڵێسای پیرۆزی سانت پیتەر لە قوستەنتینیە لە نیوەی یەکەمی سەدەی چوارەم.
- لە ساڵی (٣٢٦) بازیلیكای قوستەنتینیە بنیاتنرا لەو شوێنەی كە پێیانوابوو گۆڕی سانت پیتەرە.
ئابووری شاری ڤاتیكان
زۆرینەی بابەتەكانی ڤاتیكان پرسیاری زۆر لەخۆی دەگرێت، بەتایبەت بابەتی ئابووری شوێنەكە، لە گرنگترین پایەكانی ئابووری ڤاتیكان ئەمانەن:
- بودجەی دەوڵەتی ڤاتیکان مۆزەخانەکانی ڤاتیکان و چەندین شوێنەوار لەخۆ دەگرێت، و بە فرۆشتنی مەدالیا و یادگاری گەشتیاری پاڵپشتی دارایی دەکرێت.
- داهات و ستانداردی ژیانی کرێکارانی ئاسایی لە شاری ڤاتیکان هاوشێوەی کرێکارەکانی ڕۆمایە.
- ڤاتیکان گرنگی بە پیشەسازییەکانی بەرهەمهێنانی هونەری مۆزایک و هەروەها پیشەسازیی جلوبەرگ دەدات.
- بانکی ڤاتیکان، ئاژانسێکی دارایی گەورەیە لە ڤاتیکان کە لە سەرتاسەری جیهاندا چالاکی دارایی بەڕێوە دەبەن.
- شاری ڤاتیکان دراوەکانی خۆی دەردەكات، وە یۆرۆی وەك دراوی خۆی بەكارھێناوە بەهۆی رێککەوتنێکی تایبەت بە یەکێتی ئەوروپا لە (١)ـی کانوونی دووەمی (١٩٩٩)ـەوە.
- شاری ڤاتیکان كە لە ساڵی 2007 هەلی كاری بۆ (٢٠٠٠) کەس ھەبوو، زیادەكەی لەو ساڵەدا ٦.٧ ملیۆن یۆرۆ بوو، بەڵام كورتهێنانی لە ساڵی (٢٠٠٨)ـدا زیاتر لە ١٥ ملیۆن یۆرۆ بوو.
- لە نێو ڕاپۆرتی ستراتیژی نێودەوڵەتی بۆ ڕێگریكردن لە ماددە ھۆشبەرەكان، ناوی شاری ڤاتیکان بۆ یەکەمجار لەنێو ئەو وڵاتانەیە کە ھەڵدەستن بە سپیکردنەوەی پارە، هەروەها لە پۆلێنی ناوەندا دانراوە كە دژاياتی ئەو تاوانە دەكات، لەو لیستەدا وڵاتی ئێرلەنداشی تێدایە، بەڵام وڵاتانی وەک ئەمریکا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و ڕوسیا ناگرێتەوە .
- ڤاتیکان لە مانگی شوباتی (٢٠١٤)ـدا دروستکردنی سکرتاریەتێکی بۆ ئابووری ڕاگەیاند، بۆ ئەوەی بەرپرسیار بێت لە هەموو چالاکییە ئابووری و دارایی و ئیدارییەکانی دەسەڵاتی پاپا و ڤاتیکان.
ژیانی کلتووری لە شاری ڤاتیکان
ژیانی کلتوری ڤاتیکان زۆر بەرەو خراپ بوون چوو لە دوای چەرخی ڕێنیسانسەوە، کاتێک پاپاکان لە پێشەنگە سەرەتایەكانی ئیتاڵیا بوون لە هونەرەکان، لەگەڵ ئەوەشدا مۆزەخانە و پێشانگاكانی ڤاتیکان، و وێنە دیواریەكانی (مایكل ئەنجلۆ) كە لە پەرستگای دانرابوون، هەروەها وێنە دیواریەكانی (بینتۆریچیۆ) لە بورجیا، ڕەسەنایەتی ترۆپكی هونەری ئیتاڵییان نیشان دەدا، دوای ساڵانێک کاری نۆژەنکردنەوە لەسەر وێنە دیواریەكان لە پەرستگەی سیستین، لە كۆتاییدا لە ساڵی (١٩٩٤) تەواو بوون، ئەوەش وای کرد کە بشێت کارەکانی (مایكل ئەنجیلۆ) بە ڕەنگێكی سەردەمییانە نمایش بکرێت.
کتێبخانەی ئەپۆستۆلیکی ڤاتیکان كۆمەڵێك کۆکراوەی بەنرخ لەخۆدەگرێت، کە نزیکەی ١٥٠ هەزار دەستنووس و ١.٦ ملیۆن کتێبی چاپکراو، کە زۆرێکیان بەر لە مەسیح و سەرەتای مەسیحیتێدایە، هەروەها ڤاتیکان ڕۆژنامەی ڕۆژانەی کاریگەر بڵاودەکاتەوە، و چاپخانەكانی ڤاتیكان دەتوانن كتێب و بلاوكراوە چاپ بكەن بە 30 زمان، و لە ساڵی (١٩٨٣)ـەوە ڤاتیکان بەرنامەی تەلەفزیۆنی خۆی بەرهەم دەھێنێت، و لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بە نزیکەی ٤٠ زمان بەرنامەی ڕادیۆی ڤاتیکان دەبیسترێت، و شاری ڤاتیکان بەناوچەیەكی کەلەپووری جیهانی یونسکۆ لە ساڵی (١٩٨٤) دیاری كراوە.
هۆکاری سەربەخۆیی شاری ڤاتیکان
شاری ڤاتیکان بە دۆخی نادیاری دەوروبەری تایبەتمەندە، نەک تەنیا لە بارەی کەلەپووری خۆی یان بابەتە کلتوری و ئابورییەکانیەوە، بەڵکو بەو هۆکارانەی کە پەیوەندییان بە سروشتی ئەم شارە هەیە لە نێوان شارەکانی تری ئیتاڵیادا، وە دەکرێت گرنگترین شت لەبارەی سەربەخۆیی شاری ڤاتیکان و بەم شێوەیە باس بکرێت:
- پاپا و مۆسۆلینی پەیمانی لاتریان لە ساڵی (١٩٢٩)ـدا واژۆ کرد، کە کۆتایی بەو ململانێیە ھێنا كە نزیکەی ٦٠ ساڵ بەردەوام بوو.
- پاپا هەتاوەكو ساڵی 1860 نەبوو، ئەوكات سەرۆکی ڕۆحی کەنیسەی کاسۆلیکی بوو، هەروەها دەسەڵاتی پادشای هەبوو و سێ بەشی زەوییەكانی ئیتاڵیای لە ژێر دەسەڵاتدابوو.
- زۆربەی ئەو زەویانە لە شانشینی نوێی ئیتاڵیادا یەکدەگیرانەوە، جگە لە ڕۆما و چەند کەنارێکی ئاوی کەم، ناپلیۆنی سێیەمیش دەیویست پاپا پارێزگاری کاسۆلیکەکان لە فەرەنسا مسۆگەر بکات.
- کاتێک فەرەنسا ساڵی (١٨٧٠) لە دژی ڕووسیا كەوتە جەنگەوە، پایتەختی ئیتاڵیا تۆرینیۆ بوو، پاشان فەرەنسا دەستی بەسەر ڕۆمادا گرت و سەرەڕای ناڕەزاییەکەی پاپا کردی بە پایتەختی خۆی.
- پاپاکان لە ساڵی(١٨٧١)ـەوە تا (١٩٢٩)، وەك زیندانیی ڤاتیکان خۆیان بوون، ڕێگریان لە كاسۆلۆكییەكان گرت لە بەشداریكردن لە ژیانی سیاسی.
- مۆسۆلینی بڕیاریدا مەسەلەی ڤاتیکان جێگیر بکات بۆ ئەوەی جەماوەرێكی گەورە بەدەست بھێنێت و کەسایەتی بەرزبکاتەوە و هەردووکیش سەروەری یەکتریان ناسی و ئەمەش گەورەترین کاریگەری لەسەر سەروەری دەوڵەتی ڤاتیکان هەبوو، و ڤاتیکان لەلایەن زۆرێک لەوڵاتانی جیهانەوە بە ڕەسمی دانی پێنرا.