یەکێتی دەوڵەتانی سەربەخۆی هاوقازانج

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-17-14:11:00 - کۆدی بابەت: 5371
یەکێتی دەوڵەتانی سەربەخۆی هاوقازانج

ناوه‌ڕۆك

ڕابیتەی وڵاتانی سەربەخۆ

یەكێتی وڵاتانی سەربەخۆ یان ڕابیتەی دەوڵەتە سەربەخۆكان كە بە كورتكراوەی CIS دەناسران، ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتی ئەورو-ئاسیاییە لە 12 كۆماری سۆڤیەتی پێشوو پێكدێت و بنكەكەیان لە مێنسكی بیلاڕووسیایە، لە هەریەك لەم وڵاتانە پێكهاتووە:

  • ڕووسیا
  • بیلاڕووسیا
  • ئۆكرانیا
  • مۆڵدۆڤا
  • جۆرجیا
  • ئەرمینیا
  • ئازەربایجان
  • توركمانستان
  • ئۆزپاكستان
  • كازاخستان
  • تاجیكستان
  • قیرقزستان
جۆر ڕێكخراوێكی حكومی نێودەوڵەتی
زمانی فەرمی ڕووسی
سەرۆك سێرگی لێبیدیڤ
بنكەی سەرەكی مێنسك - بیلاڕووسیا

تەنیا ڕێكخراوێكی سادەش نییە بەڵكو یەكێتییەكە بۆ پەیوەندی بازرگانی و ئاسایش و ئابووری و یاسایە، هەروەها پەیوەندی دیموكراسی و ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر و هەڵاتن، ئەم ڕێكخراوە بەشێكە لە هێزەكانی پارێزگاری ئاشتی كە بەشێكی نەتەوەیەكگرتووەكانە.

مێژوو

ڕێكخراوەكە لە 8/12/1991 لەلایەن كۆمارەكانی بیلاڕووسیا و ئۆكرانیا و ڕووسیاوە دروستكرا، گەورەكانی سێ وڵات لە بیالۆڤیسكایا بوشایا، كە دارستانێكە لە دووری 50 كم لە باكووری شاری برێست لە بیلاڕووسیا، ڕێككەوتنێك كرا بۆ جێگرەوەی یەكێتی سۆڤیەت، دواتریش وڵاتانی دیكەی ئاسیای ناوەڕاست و قەوقاز بەشدارییان تێیدا كرد.

ئەندامەكان

دامەزرێنەران

ئامادەبووان

  • كازاخستان
  • قیرقزستان
  • تاجیكستان
  • ئۆزپاكستان
  • مۆڵدۆڤا
  • ئازەربایجان
  • ئەرمینیا

ئەندامە بەشداربووەكان

  • توركمانستان لە ساڵی 2005ـەوە، بەڵام ڕێككەوتننامەكەی قبووڵ نەكردووە بۆیە ئەندامی نافەرمییە.

ئەندامانی پێشوو

  • جۆرجیا (بەهۆی جەنگی ڕووسیا و جۆرجیاوە كشایەوە لە ساڵی 2008)

ئەندامانی بەشداربووی پێشوو

  • ئۆكرانیا لە ساڵی 2018 كشایەوە بەهۆی جەنگی ڕووسیا و نیوەدوورگەی قرم و خۆهەڵقورتاندنی ڕووسیا لە شەڕی دونباس.

وڵاتانی چاودێر

  • ئەفغانستان
  • مەنگۆلیا


سەرچاوەکان



743 بینین