ناوهڕۆك
نیوە تەمەن
نیوە تەمەنی توخمەكان بریتییە لە ئەو كاتەی كە نیوە ماددەیەك شی دەبێتەوە، وشەی نیوە تەمەن سەرەتا بۆ توخمە تیشكدەرەكان بەكاردەهات كاتێك ژمارەی گەردەكانی كەم دەبوویەوە، بەڵام لە ئێستادا نیوەتەمەن بەكاردەهێنرێت كاتێك شتێك بە ڕێژەیەكی توانی كەمدەكات، پشكنەری گایگەر موولەر (Geiger-Muller detector) بەكاردێت بۆ پێوانی نیوە تەمەن، هەروەها دەتوانین بڵێیین نیوە تەمەن بریتییە لەو كاتەی كە كردارێك كەم دەبێتەوە بۆ نیوەی كاركردنی سەرەتای.
نیوەتەمەن بریتییە لەو كاتەی كە چاوەڕێدەكرێت نیوە گەردیلەی ماددەیەك شی ببێتەوە، نیوە تەمەنی كاربۆن-14 بریتییە لە 5730 ساڵ، بۆیە گەر گەردیلەیەكی كاربۆن-14 بهێنین ئەگەری هەیە كە نیوەی گەردەكە لە ماوەی 5730 ساڵدا شی ببێتەوە یان ئەگەری هەیە كە شی نەبێتەوە، بەڵام گەر ئەم تاقیكردنەوەیە چەندین جار دووبارە بكرێتەوە، لە ئەنجامەكەندا دەردەكەوێت كە گەردەگە %50ـی جارەكان بە پێی نیوە تەمەنە شی دەبێتەوە.
گەردیلە تیشكدەرەكان ناوكێكی ناجێگیریان هەیە، هۆكاری ناجێگیری ناوكەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ ناڕێكی ڕیزبوونی پڕۆتۆن و نیوترۆنەكان، بەمەش بەردەوام دەبن لە لەرینەوە تا دەستدەكەن بە شیبوونەوە و دەگۆڕێن بۆ تەنی تیشكاوەر، وەك تەنی ئەلفا (alpha particles)، تەنی بێتا (beta particles) و هەروەها تیشكی گاما (gamma rays)، یان هەندێك جار ناوكە یەكگرتن ئەنجامدەدەن و ناوكێكی بچووكتر پێكدەهێنن، ئەم كردارە بە تیشكە شیبوونەوە ناودەبرێت، بۆ نمونە توخمی تیشكاوەری كاربۆن-14 تەنی بێتا دەردەدات تا ببێت بە نایترۆجین-14.
نیوەتەمەنی یۆرانیۆم-232 نزیكەی 69 ساڵە. پلۆتۆنیۆم-238 نیوە تەمەنەكەی 88 ساڵە، هەروەها كاربۆن-14 كە بەكاردێت بۆ دیاریكردنی تەمەنی بەبەردبووەكان نیوە تەمەنەكەی 573 ساڵە.
پاش تێپەڕینی دە نیوە تەمەن توخمەكان زیاتر %99 تیشكەكانیان لەدەست دەدەن، كە چیتر بە ماددەی زیانبەخش بۆ مرۆڤ دانانرێت.