ناوهڕۆك
ناوەكانی تری
- Zovirax
- Veramid
- Novirax
- Medovir
- Anti
- Geavir
بەكارهێنانی ئەم دەرمانە
- بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان وەک تامێسک
- برینی ناو دەم
- ھەڵامەت
- سەرمای وەرزی
- ئکزێمای پێست
- دڕکە و مێکوتە
رێژە و شێوەی
- ٢٠٠ملگم، ٤٠٠ملگم، ٦٠٠ملگم، ٨٠٠ملگم وەک حەب
- ٤٠ملگم/ملل، ٨٠ملگم/ملل وەک شروب
- ٢٠٠ملگم وەک کەپسول
- ٪ ٥ وەک کرێم
- ژەمۆکەدان
- لەکاتی ھەوکردنی پێست وە ناو دەم ماوەی بەکارھێنان ٥ بۆ ١٠ ڕۆژە
- بۆ گەورە وە مناڵی سەرو ٢ ساڵ
- ٢٠٠ملگم ٥ جار لە ڕۆژێک دا(واتا ھەر ٤ کاتژمێر جارێک لە کاتی بەخەبەر بوون دا)
بۆ منداڵ ٣ مانگ تا ٢ ساڵ ١٠٠ملگم ٥ جار لە ڕۆژێک دا(واتا ھەر ٤ کاتژمێر جارێک لە کاتی بەخەبەر بوون دا) ئەگەر ھەوکردنەکە زۆر و زەحمەتە ئەوا ٤٠٠ملگم ٢ جار لە ڕۆژێک د، بۆ ماوەی ٦ مانگ بەکار بھێنرێت پاشان پشووی لەسەر وەر بگیرێت, لەکاتی دڕکە و مێکوتە, لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا دەبێت دەست بکرێت بە بەکارھێنانی ئەم دەرمانە, بۆ گەورە وە مناڵی سەرو ١٢ ساڵ ٨٠٠ملگم ٥ جار لە ڕۆژێک دا(واتا ھەر ٤ کاتژمێر جارێک لە کاتی بەخەبەر بوون دا) بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ دەبێت بە کاربھێنرێت, بۆ منداڵ ٢ بۆ تا ١٢ ساڵ ٢٠ملگم بۆ ھەر کیلۆیەکی لەشی چوار جار لە ڕۆژێک دا واتا ھەر ٥ کاتژمێر جارێک دەبێت بخورێت, بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ دەبێت بەکار بھێنرێت, لەکاتی ھەوکردنی پێست کە وەک دڕکەو مێکوتە وایە بەڵام زیاتر گەورە توشی دەبێت پێشی دەڵێن پشتێنی ئاگرین , دەبێت دەست بە بەکارھێنانی دەرمان بکرێت لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا
بۆ گەورە ٨٠٠ملگم ٥ جار لە ڕۆژێک دا(واتا ھەر ٤ کاتژمێر جارێک لە کاتی بەخەبەر بوون دا) بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ دەبێت بە کاربھێنرێت
كاریگەری لاوەكی
- دڵ تێکەڵ ھاتن
- ڕشانەوە
- سکچوون
- ئازاری ناو سک
- تا
- سەر یەشە
- سەر گێژ خواردن
- سوتانەوەی پێست
- ھەڵئاوسانی زمان و دەم و چاو
زانیاری زیاتر
وریابە
- گەر بەرگری لەشت نزمە
- ئەگەر گورچیلەت نەخۆشە
لەکاتی دووگیانی
- ئەبێت دکتۆر بڕیارت بۆ بدات
- بۆ ئافرەتی دووگیان ئەم دەرمانە پۆلێن دەكرێت بۆ جۆری B
لە کاتی شیردان
ووریابە ئەگەر شیر دەیەیت بە کۆرپەکەت
لە کاتی شۆفێری
خۆت بەرپرسیاریت لە توانای شۆفێریت