ناوهڕۆك
سفری پەتی كڵڤن
سفری پەتی بریتییە لەو پلە گەرمییەی كە تەنۆلكەكانی ماددە لە كەمترین خاڵی وزەدان، لەوانەیە هەندێك كەس وابزانن كە لە پلەی سفری پەتیدا تەنۆلكەكان هەموو وزەكانیان لەدەست دەدەن و لە جوڵە دەوەستن، بەڵام لە ڕاستیدا وا نییە، لە فیزیای كوانتەمدا شتێك هەیە كە پێیدەوترێت پنتی وزەی سفر، كە واتای ئەوەیە كە هەرچەندە گەردیلەیەك هەموو وزەكەی لەدەست بدات، هێشتا كەمێك وزەی تێدا دەمێنێتەوە، كە هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ بیردۆزەی نادڵنیایی هایزنبێرگ، كە دەڵێت ئەو بارەی كە زۆرترین زانیاری هەیە دەربارەی شوێنەكەی ئەوا كەمترین زانیاری هەیە دەربارەی تەوژمەكەی، هەروەها پێچەوانەكەی ڕاستە.
هەندێك كەس پلەی گەرمییان گەیاندووەتە نزیك پلەی سفری پەتییەوە، ئاماری پێوانەیی (record)ـی بریتییە لە 100pK واتا 100 پیكۆ كێڵڤن كە یەكسانە بە 10−10 كێڵڤن، بۆیە گەیشتن بە پلەی سفری پەتی زۆر زەحمەتە چونكە هەر تەنێك لە نزیكی ئەو تەنەوە بێت وزەكەی خۆی بۆ دەگوازێتەوە و دەبێـتە هۆی بەرزكردنەوەی پلەی گەرمی تەنەكە، زاناكان زۆرجار لێزەر بەكاردەهێنن بۆ هێواشكردنەوەی جوڵەی ئەتۆمەكان بۆ ئەوەی بگەن بە پلەی گەرمی زۆر نزم.
لە پێوەری پلەی گەرمیدا پلەی سفری پەتی جیاوازە، لە كێڵڤندا یەكسانە بە 0، لە پلەی سیلیزیدا یەكسانە بە -273.15، هەروەها لە پلەی فەهرەنایتدا یەكسانە بە -459.67.
تا پلەی هەر ماددەیەك نزیكتر ببێتەوە لە سفر ئەوا بەرهەڵستیكردنی بۆ گەیاندنی تەزووی كارەبا كەمتر دەبێتەوە، بۆیە دەتوانێت بە شێوەیەكی پێوانەیی تەزووی كارەبا بگەیەنێت.
یاسای سێهەمی داینامیكی گەرمی دەڵێت كە هیچ ماددەیەك ناتوانێت پلەی گەرمییەكەی بگات بە سفری پەتی.