ناوهڕۆك
ئەگەری خنکانی منداڵ لەکاتی منداڵبوونی سروشتیدا کەمترە
یەکێک لە سوودەکانی منداڵبوونی سروشتی ئەوەیە کە کاریگەرییە لاوەکییەکانی کەمترە لە نەشتەرگەری منداڵبوون و یەکێکیش لەوانە خنکانی منداڵە لەکاتی لەدایکبوونیدا کە لە منداڵبوونی سروشتیدا کەمترە.
بۆچی ئەگەری خنکانی منداڵ کەمترە کاتێک دایکەکە بە ڕێگای سروشتی منداڵی دەبێت؟
- لە منداڵبوونی سروشتیدا کاتێک کە منداڵەکە لە ملی منداڵدانەوە بە فشارێکی زۆرەوە دەڕوات، شلەی (ئەمنیۆتیک) لە سییەکانی منداڵەکەوە دێتە دەرەوە، و هەر ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی کێشەکانی ڕێڕەوی هەناسەدانی منداڵەکە و ئەگەری خنکانی کەمدەکاتەوە.
- ڕۆشتنی منداڵەکە بە ڕێڕەوی منداڵبووندا وادەکات کە دڵ و دەمارەکانی منداڵەکە زیاتر بجوڵێن و ئەمەش بەسوودە تاکوو خوێنی منداڵەکە بە جوانی هاتووچۆ بکات.
- لەکاتی منداڵبوونی سروشتیدا پێستی دایک و منداڵەکە بەریەک دەکەوێت و ئەمەش هەستێکی خۆش دەدات بە دایکەکە و دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی پەستانی دەروونی دایکەکە.
- دایکەکە کاتێک شیر بە منداڵەکەی دەدات یەکەمین قەترەی شیری دایک کە ناوی ژەکە و منداڵەکە دەیخوات زۆر بەسوودە بۆ تەواوی سیستمی بەرگری جەستەی منداڵەکە و ڕێڕەوی هەناسەدانی.
سەرچاوەکان
2934 بینین