ناوهڕۆك
کاریگەری و سوودەکانی کەڵەشاخ بۆ جوانکاری لەپێستی دەم چاودا چییە؟
- کەڵەشاخ کردن لەدەم و چاودا دبێتە هۆی زیاد کردنی ماددەی کۆڵاجین، کە کاریگەر و بەسوودە بۆ پاراستن و نوێبوونەوەی خانەکانی پێستی دەموچاو.
- چارەسەرە بۆ نەهێشتنی لەکە، یاخود پەڵەی قاوەیی لەدەموچاودا کە زۆر جار بەشێکی زۆر لەپیاوان و ئافرەتان هەیانە.
- ڕێگری دەکات لەدروست بوونی چرچ و لۆچی لەسەر پێستی دەموچاو، چرچی و لۆچی لەسەر پێستی دەموچاو کەم دەکاتەوە.
- چارەسەرە بۆ نەهێشتی چەوری و زیپکە لەدەم و چاودا بەمەش کاریگەری و سوودی زۆر دەبێت بۆ ساف بوون و ڕەونقکردن و جوانکاری لە ڕووخساردا.
- چارەسەرە بۆ ئەو کەسانەی حەساسیە یا خورێ خورێیان هەیە لە پێستی دەم و چاو، زۆر بەسوود و کاریگەرە بۆ نەهێشتن و کەمکردنەوەی خورێ خورێ یان حەساسیە لەدەم و چاودا.
- دەبێتە هۆی خێرا کردنەوەی سوڕی خوێن کە ڕوخسار و سیمایەکی گەشاوتر و جوانتری پێ دەبەخشێت.
- بۆیەش لەبواری پزیشکی دا بەشێکی زۆر لە پزیشکانی پێست بەکاری دێنن بۆ جوانکاری لەدەم و چاودا سوودی لێوەردەگرن.
سەرچاوەکان
1005 بینین