ناوهڕۆك
ئەندازیاری
بە شێوەیەکی گشتی زانستی ئەندازیاری بریتییە لە جێبەجێکردنی یاسا و ڕێسا زانستیەکان بەشێوەی کردارەکی و لۆژیکی لە واقیعدا، بەمەبەستی فەراهەمکردن و دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی مرۆڤ، هەروەها داهێنان و نوێکاری لە دۆزینەوە زانستییەکان کە هاوکار بێت بۆ چارەسەر و ئاسانکردنی ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤ.
زانستی ئەندازیاری لە سەر بناغەی تیۆری و خەیاڵ ببنیات نانرێت، بنچینەی ئەندازیاری بریتییە لە تاقیکردنەوە و هەڵەکردن، بەشێوەیەکی سەرەکی پەیوەستە بە زانستەکانی بیرکاری و فیزیا و کیمیا هەیە.
وشەی ئەندازیاری یاخود Engineering وشەیەکی لاتینییە بەواتای ژیریی، دانایی و داهێنان و نوێگەری دێت، ئەندازیاری چەندان بەشی گرینگ لەخۆدەگرێت بەشی ئەندازیاری شارستانی سەرەکیترین و کۆنترین بەشەکانییەتی.
ئەندازیاری شارستانی Civil Engineering
یەکێکە لە فراوانترین بەشەکانی ئەندازیاری، تایبەتمەندە بە بنیاتنان و دروستکردن و جێبەجێکردنی نەخشەسازییە تەلارسازییەکان لە واقیعدا، سەرپەرشتی کردنی پڕۆژەکانى وەکو دروستکردنی خانووبەرە و ڕێگاوبان و پرد و تونێل و پرۆژەکانی ئاودێری و ئاوەڕۆکان و بەنداوەکان، هەر ئەندازیارێکی شارستانی تایبەتمەندی وەرئەگرێت بەدیاریکراوی لەسەر یەکێك لەم بەشانە بەپێی ئارەزوو و خواستی خۆی، ئەم بەشە هەمیشە لە گەشەسەندن و بەرەوپێشچوونی بەردەوامە تا بگونجێت لەگەڵ پێداویستی و داواکارییەکانی سەردەم.
بابەتەکانی خوێندنی ئەم بەشە هەمەجۆر و ووردن تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەستن بە بیرکاری و فیزیاوە، هەروەها شێوازی خوێندنی بابەتەکان بە شێوەی وانەیی "تیۆری" و کردارەکی "پراکتیک" لە تاقیگەکان و سەردانی شوێنی پرۆژەکان دەبێت، ناوی بابەتەکان دەکرێ لە زانکۆیەکەوە بۆ زانکۆیەکی تر بگۆڕێت بەڵام هەمان ناوەڕۆکیان هەیە.
بەشەکانی ئەندازیاری شارستانی
دەکرێت ئەندازیاری شارستانی به گشتی بخوێنرێت، هەروەها دەتوانرێت تهنها بهشێك به تایبهتی بخوێنرێت، وهك بهشهكانی (ژینگه و بهنداو و سهرچاوهكانی ئاو، ڕێگاوبان، جیۆتهكنیك، ڕووپێوان) واتا دهرچووانی ئهم بهشانهش ههر دهبن به ئهندازیاری شارستانی بهڵام تایبهت دهبن لە یهك بوار و شارهزایی گشتییان له بوارهكانی تریش دهبێت.
بوون بە ئەندازیاێکی شارستانی لێزان و بە توانا پێویستی بە هەبوونی کارامەیی و لێهاتوویی هەیە لە کۆمەڵێك بواردا و دەبێت ئەندازیار کەسایەتیەکی بەهێزی هەبێت و خاوەنی چەند تایبەتمەندییەكی گرینگ بێت.
ئەو بوارانەی ئەندازیار دەبێت کارامەیی و لێهاتووی تێیدا هەبێت
- توانای بەڕێوەبردنی کاری بەکۆمەڵ و هاوکاریکردن و کۆمەكکردنی تیمی کارەکەی هەبێت.
- لێزان و لێهاتوو بێت لە کاروباری ئۆفیس.
- لێکۆڵینەوە بکات لە کاروبارەکان و شیکاریان بکات.
- هەڵسەنگاندن بکات بۆ بەڕێوەچوونی پرۆژەکان.
- بەردەوام بێت لە پێشکەشکردنی ڕاپۆرت لەسەر کاروبارەکان بەشێوەیەکی ڕێکوپێک.
- بە توانا بێت لە زمانی ئینگلیزی و بەکارهێنانی کۆمپیوتەر.
- توانای بەڕێوەبردنی کاتی هەبێت و پەیوەست بێت پێوەی.
- لێهاتوو بێت لە کارە تەکنیکییەکان.
- گرنگیدان بە وردەکارییەکان و شیکردنەوەی نەخشە و داتاکان.
- بوونی هەست و هزری لۆژیکی و وردەکار لە مامەڵەکردندا.
بابەتە گرینگ و سەرەکییەکانی ئەم بەشە
کوردی | ئینگلیزی |
---|---|
کيمیای گشتی | General chemistry |
کیمیای پڕاکتیکی | practical chemistry |
داتاشراوەکان و تەواوکاری | Calculus |
بیرکاری | Engineering mathematics |
ئەندازیاری جیۆتەکنیك | Geotechnical Engineering |
تاقیگەی ئەندازیاری جیۆتەکنیك | otechnical Engineering lab |
ڕێگاکانی ژماردن | Engineering numerical methods |
سترەکچەر | Structure |
میکانیك | Mechanicas |
ئاو و ئاوەڕۆ | water Supply Engineering |
ئاماری ئەندازیاری | Engineering statistics |
ئەندازیاری ژینگەیی | Environmental Engineering |
تاقیگەی ئەندازیاری ژینگەیی | Environmental Engineering lab |
بنچینە و بناغەکان | Foundations |
زانستی باران بارین و کەش و هەوا | Hydrology |
دیزاینی شەقام و شۆستە | Pavement design |
هێز و بەرگریی مادە | Strength of materials |
بابەت و پرۆگرامەکانی کۆمپیوتەر | Computer Application |
ئەندازیاری ئابووری | Engineering Economy |
چارەسەری ئاوەڕۆ | Wast Water Engineering |
بەڕێوەبردنی بنیاتنراوەکان | Construction Management |
بەڕێوەبردنی پرۆژەکان | Project Management |
ئەندازیاری پردەکان | Bridge Engineering |
سەرچاوەکانی ئاودێری | Water resources Engineering |
زانستی بەدەست هێنانی زانیاری | Remote sensing |
تێبینی: ئەمانە بابەتە سەرەکییەکانن لە هەموو زانکۆیەك پێویستە بخوێنرێت، بێجگە لەمانە بابەتی لاوەکی تریش هەن.
لایەنە ئەرێنییەکانی خوێندنی ئەندازیاری شارستانی
بوارەکانی کارکردن لەو بەشەدا زۆر فراوانە داواکاری زۆری لەسەرە، ئەگەر بە توانا و لێزان بیت هەلی کار زۆرە لەو بوارەدا، و هەروەها بەدەستهێنانی پلەی ماجستێر و بوونی ئەزموون کاریگەری زۆری هەیە لەسەر لایەنی ماددی و دەستکەوتنی هەلی کار.
لایەنە نەرێنییەکانی خوێندنی ئەندازیاری شارستانی
بوونی کێبڕکێیەکی زۆر، پێدانی کار تەنها بە خاوەن ئەزموونەکان و بە کەم سەیرکردنی ئەندازیارانی تازە دەرچوو و گەنجان، هەروەها ئەم بەشە زۆر ورد و ئاڵۆز و قورسە پێویستی بە پشوودرێژی و ئارامی هەیە، و ماندووبوونێکی لە ڕادەبەدەرە و تاقەت پڕوکێنە بۆ کەسێك کە هیچ زانیارییەکی لەسەر ئەم بەشە نەبێ و لە بوارەکانی بیرکاری و فیزیا لاواز بێت و بیەوێت ئەندازیاری بخوێنێت.
گرنگترین ئەو زانکۆیانەی هەرێمی کوردستان کە بەشی ئەندازیاری شارستانی لێدەخوێنرێت
- سهڵاحهددین
- سلێمانی
- دهۆك
- كۆیه
- سۆران
- هەڵەبجە
- گەرمیان
- زانكۆی كوردستان
- زانكۆی تیشك
- زانكۆی جیهان.