ناوهڕۆك
سوودەکانی بندوق - فندوق چییە؟
- بۆ نەخۆشی شەکرە و بۆ کەسی لاواز و دوای نەخۆشی بەسوودە.
- ژەهر لە لاشە دەردەکات، گەدە و ڕیخۆڵە بەهێز دەکات.
- توانای سێکسی زیاد دەکات و پەستانی خوێن بەرز دەکاتەوە.
- فندوق بە هەنگوین بۆ کۆکە و بەڵغەم زۆر باشە.
- توێکڵی درەخی فندوق دەم بکرێت و ئاوەکەی بخۆنەوە ڕۆژی سێ کوپ بۆ ئەو ژنانەی لەنێوان دوو سوڕی مانگانەدا خوێنیان هەیە بەسوودە.
- بۆ نەخۆشی واریس (دوالی) توێکڵی وشک کراوی درەختەکەی( ٥٠)گرام لە نیو لیتر ئاو و نیو لیتر سرکەدا بکوڵێت تا بیست خولەک گەرمایی بمێنێت، شوێنی ئازارەکەی پێ مەساج بدە چەند جار دووبارەی بکەرەوە لە ڕۆژێکدا تا یەک هەفتە.
- ڕۆنی بندوق بۆ ئازاری سنگ و کۆکە و جەرگ بەسوودە.
- بندوقی سوێر نەکراو و نەبرژاو لەگەڵ ئەنیسۆن یەکی (٢٥٠)گرام بێت (١٥٠)گرام نەباتی لەگەڵدا بکوتە تاکو دەبێتە هەویر، نیو کاتژمێر لەپێیش نان خواردن کەوچکێکی لێ بخۆن بۆ ئیشتیهای خواردن و با کردن و چروزانەوەی دوای میز و توانای سێکسی بەسوودە.
- مێشک بەهێز دەکات و بۆ کەم خوێن و بۆ قۆڵنج دوای هەر ژەمیک شەش دانەی نەبرژاو بخوات.
تێبینی: کەسێک کە پەستامی خوێنی بەرزە نەیخوات، بە زۆری دەبێتە هۆی با کردن و ڕشانەوە، گەرم مەزاج لەگەڵ سرکە یان سکنجبین بیخۆن، سارد مەزاج لەگەڵ هەنگوین یان شەکر بیخۆن باشە.
سەرچاوەکان
784 بینین